riklam

به‌تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی داود ئۆغلۆ روبه‌ڕووی ره‌خنه‌ی توند ده‌بێته‌وه‌

kurdistani 09:49 PM - 2014-12-19
 ئه‌و بڕیارانه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی داود ئۆغلۆ گه‌وره‌ترین كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر ئابووری وڵات

ئه‌و بڕیارانه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی داود ئۆغلۆ گه‌وره‌ترین كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر ئابووری وڵات

پسپۆڕانی بواری ئابووری له‌توركیا ره‌خنه‌ی توند ئاڕاسته‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا ده‌كه‌ن، به‌هۆكاری ئه‌وه‌ی كه‌ ملیۆنان دۆلاری له‌بودجه‌ی گشتی به‌بێ هۆ له‌رێگه‌ی كڕین و دروستكردنی باڵه‌خانه‌و فڕۆكه‌وه‌ خه‌رجكردوه‌.

رۆژنامه‌ی یۆرتی توركی ئه‌مڕۆ هه‌ینی 19-12-2014 له‌راپۆرتێكیدا رایگه‌یاندووه‌، پسپۆڕانی بواری ئابووری له‌توركیا هۆشداری دروستبوونی قه‌یرانی گه‌وره‌ ده‌ده‌نه‌ داود ئۆغلۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا و هه‌روه‌ها ره‌خنه‌ی توند ده‌گرن له‌باره‌ی به‌هه‌ده‌ردانی بودجه‌ی گشتی وڵات .

رۆژنامه‌كه‌ ئه‌وه‌شی بڵاوكردۆته‌وه‌، كه‌ پسپۆڕانی بواری ئابووری ئاماژه‌یان بۆ دروستكردنی كۆشكی كۆماری بۆ ره‌جه‌ب ته‌یب ئۆردۆغان كردووه‌ كه‌  به‌بڕی 650 ملیۆن دۆلار كڕاوه‌ هه‌روه‌ها كڕینی فڕۆكه‌یه‌كی تایبه‌تی بۆ هه‌مان كه‌س به‌بڕی 175 ملیۆن دۆلار ، كه‌  ئه‌وه‌ یه‌كه‌مینجاره‌ بودجه‌یه‌كی له‌و شێوه‌یه‌ بۆ سه‌رۆكایه‌تی خه‌رجبكرێت.
 
له‌راپۆرته‌كه‌دا ئاماژه‌بۆ ئه‌وه‌شكراوه‌، كه‌  ئۆتۆمبێلی گوله‌نه‌بڕ بۆ سه‌رۆكی لێژنه‌ی كاروباری ئاینی به‌بڕی یه‌ك ملیۆن لیره‌ی توركی كڕاوه‌.
هه‌روه‌ها پێشكه‌شكردنی دیاریه‌كی 750 هه‌زار لیره‌ی  كه‌ دراوه‌ به‌كاتژمێرێك و دراوه‌ به‌بازرگانێك به‌ناوی ره‌زا زۆراب.

له‌كۆتایی راپۆرته‌كه‌ی رۆژنامه‌ی یۆرتدا هاتووه‌، ئه‌و بڕیارانه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی داود ئۆغلۆ گه‌وره‌ترین كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر ئابووری وڵات و توركیا به‌ره‌و هه‌ڵدێری ئابووری و دروستبوونی گه‌نده‌ڵی گه‌وره‌تر ده‌بات .

PUKmedia و/ سامان عه‌لی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket