riklam

میسر.. 102 ئه‌ندامی ئیخوان موسلمین ده‌ستگیرده‌كرێن

kurdistani 09:27 PM - 2014-12-19
 ئه‌و 102 ئه‌ندامه‌ی ئیخوان موسلمین له‌لایه‌ن دادگاوه‌ داواكراون

ئه‌و 102 ئه‌ندامه‌ی ئیخوان موسلمین له‌لایه‌ن دادگاوه‌ داواكراون

وه‌زاره‌تی ناوخۆی میسر ئه‌مڕۆ هه‌ینی 19-12-2014 له‌به‌یاننامه‌یه‌كیدا رایگه‌یاندووه‌،  كه‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان 102 ئه‌ندامی داواكراوی گروپی ئیخوان موسلمین-یان له‌ پێنج پارێزگای ئه‌و وڵاته‌ ده‌ستگیركردوه‌.
 
له‌و باره‌یه‌وه‌ هانی عه‌بدولته‌تیف وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆی میسر رایگه‌یاند:  ئه‌و 102 ئه‌ندامه‌، ده‌ستیان هه‌بووه‌ له‌په‌لاماری تیرۆرستی به‌رامبه‌ر به‌هێزه‌كان پۆلیس و داڕشتنی پیلانی تێكدانی بارودۆخی ئه‌منی وڵات.
 
وتیشی:  ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی ئیخوان له‌ هه‌ڵمه‌تێكی به‌رفراواندا كه‌  10 رۆژ پێش ئێستا له‌پێنج پارێزگای میسر به‌ڕێوه‌چوو،  ده‌ستبه‌سه‌ركراون و لێكۆڵینه‌وه‌ی وردیان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت .

 وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆی میسر رونشیكردۆته‌وه‌،  ئه‌و 102 ئه‌ندامه‌ی ئیخوان موسلمین له‌لایه‌ن دادگاوه‌ داواكراون و رووبه‌ڕووی لێكۆڵینه‌وه‌ی دادوه‌ری ده‌بنه‌وه‌.

PUKmedia سامان یاروه‌یس/ له‌ئاژانسه‌كانه‌وه‌

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket