riklam

له‌رێگه‌ی كۆمیته‌ی دانیمارك-ه‌وه‌ پیرۆزیایی رۆژی ئاڵای كوردان ده‌كه‌ن

kurdistani 07:46 PM - 2014-12-19
به‌رپرسی كۆمیته‌ سوپاس گوزاری خۆیانی ئاڕاسته‌كردن

به‌رپرسی كۆمیته‌ سوپاس گوزاری خۆیانی ئاڕاسته‌كردن

نوسینگه‌ی مه‌رجه‌عییه‌ی باڵای ئایه‌توڵا سیستانی و كۆمه‌ڵه‌ی خێرخوازی مندائیه‌كان له‌دانیمارك له‌په‌یوه‌ندییه‌كدا له‌گه‌ڵ به‌رپرسی كۆمیته‌ی دانیمارك پیرۆزبایی رۆژێ ئاڵای كوردستان ده‌كه‌ن.

به‌بۆنه‌ی رۆژی ئاڵای كوردستانه‌وه‌  نوێنه‌ری نوسینگه‌ی مه‌رجه‌عییه‌ی باڵای ئایه‌توڵڵا سیستانی له‌دانیمارك  حاج عه‌لی عه‌لوان،  له‌په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌‌گه‌ڵ لێپرسراوی كۆمیته‌ی دانیمارك، سه‌ردار محه‌مه‌د پیرۆزبایی خۆیان ئاڕاسته‌ی گه‌لی كورد به‌تایبه‌تی و گه‌لی عیراق به‌گشتی كرد، هه‌روه‌ها ئه‌و سه‌ركه‌وتنانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانیش به‌سه‌ر  (داعشه‌كان) دوژمنانی عیراق به‌گشتی و هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تی پیرۆز كرد.

هاوكات عه‌بدولره‌زاق شمخی سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی خێرخوازی مه‌ندائیه‌كان له‌دانیمارك، له‌په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ سه‌ردار محه‌مه‌د به‌رپرسی كۆمیته‌ به‌بۆنه‌ی رۆژی ئاڵای كوردستانه‌وه‌ پیرۆزبایی خۆیان ئاڕاسته‌ی خه‌ڵكی كوردستان كردو هیوایان خواست ئاڵای كوردستان به‌سه‌ر سه‌رجه‌م پارچه‌كانی كوردستاندا بشه‌كێته‌وه‌.

له‌به‌رمبه‌ردا به‌رپرسی كۆمیته‌ سه‌ردار محه‌مه‌د سوپاس گوزاری خۆیانی ئاڕاسته‌كردن، بۆ ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ دۆستانه‌یه‌و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ یه‌كه‌یه‌كه‌یان خواست .

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket