riklam

داقوق.. شه‌ڕ له‌نێوان تیرۆرستانی داعش و نه‌قشبه‌ندییه‌كان دروست ده‌بێت

kurdistani 07:29 PM - 2014-12-19
هه‌ردوولا رووبه‌ڕووی یه‌كتربوونه‌ته‌وه‌

هه‌ردوولا رووبه‌ڕووی یه‌كتربوونه‌ته‌وه‌

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ 19-12-2014  له‌لایه‌ن گروپی تیرۆرستی نه‌قشبه‌ندی، كه‌پشتیوانی گروپی تیرۆرستی داعش ده‌كه‌ن سه‌ركرده‌یه‌كی دیاری داعش له‌گونده‌كانی خوارووی داقوق ده‌كوژرا.
 
ئدریس حاجی عادل لێپرسراوی كۆمیته‌ی داقوقی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌وباره‌یه‌وه‌ به‌ pukmedia ی راگه‌یاند: دوای ئه‌وه‌ی ماوه‌ی چه‌ند رۆژێك پێش ئێستا له‌لایه‌ن تیرۆرستانی داعشه‌وه‌ یاسر ئه‌حمه‌د خه‌لیل كه‌ سه‌ربه‌گروپی تیرۆرستی نه‌قشبه‌ندیه‌كان بووه‌ كوژرا، هه‌ربۆیه‌ ئه‌مڕۆ له‌گوندی عه‌تشانه‌ی باشوری داقوق نه‌قشبه‌ندییه‌كان تۆڵه‌ی خۆیانیان له‌تیرۆرستانی داعش كرده‌وه‌و محه‌مه‌د حاجی جاسم ئه‌لعزاویان كوشته‌وه‌، كه‌ گومانیان هه‌بووه‌ له‌لایه‌ن ئه‌و سه‌ركرده‌ی داعشه‌وه‌ بڕیاری كوشتنی یاسر ئه‌حمه‌د خه‌لیل درابێت .

وتشیی:  هه‌ربه‌و هۆیه‌وه‌ شه‌ڕو ئاڵۆزی زیاتر له‌نێوان تیرۆرستانی داعش و تیرۆرستانی نه‌قشبه‌ندییه‌كان دروستبووه‌و هه‌ردوو لا رووبه‌ڕووی یه‌كتربوونه‌ته‌وه‌ و تیرۆرستانی داعش به‌دوای سه‌ده‌م حاجی حه‌سه‌ندا ده‌گه‌ڕێن كه‌ سه‌رۆكی گروپی نه‌قشبه‌ندییه‌ و پێیانوایه‌ به‌بڕیاری ئه‌و، ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌یه‌یان كوژراوه‌.

PUKmedia سامان یاروه‌یس 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket