riklam

كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی په‌یامێك ئاراسته‌ی خوشك و برا ئێزیدییه‌كان ده‌كات

kurdistani 04:29 PM - 2014-12-19
جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتی ی.ن.ك

جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتی ی.ن.ك

جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتی (ی.ن.ك) په‌یامێك ئاڕاسته‌ی خوشك و برا ئێزدییه‌كان ده‌كات و تێیدا پیرۆزبایی جه‌ژنی رۆژی ئێزدیانیان لێده‌كات، هه‌ر له‌په‌یامه‌كه‌ی جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتی (ی.ن.ك) دا هاتووه‌، سه‌ری رێزو نه‌وازش بۆ شه‌هیدانی جه‌نگی به‌رگری له‌خاكی پیرۆزی كوردستان داده‌نوێنم و ئومێدی زوو چاكبوونه‌وه‌ش بۆ برینداران ده‌خوازم .

ده‌قی په‌یامی جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتی (ی.ن.ك)...

به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان
هاوكاتی رۆژی پیرۆزی ئاڵای كوردستان و جه‌ژنی رۆژی ئێزدیان، دوێنێ له‌قاره‌مانه‌تییه‌كی برا پێشمه‌رگه‌كانمان چه‌ندین ناوچه‌و ده‌ڤه‌ری ره‌سه‌نتان له‌چنگی تیرۆرستان ده‌رهێنراو گه‌ڕایه‌وه‌ ناو باوه‌شی كوردستان و ژێر كۆنتڕۆڵی پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌كان، به‌م بۆنه‌یه‌وه‌ پیرۆزباییه‌كی گه‌رمتان ئاراسته‌ ده‌كه‌م و هیوادارم ئه‌م سه‌ركه‌وتنه‌ سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌تری به‌دواوه‌ بێ.

خوشك و برا ئێزیدییه‌كان...
له‌گه‌ڵ هاتنی تیرۆرستان بۆ ناوچه‌كانی ئێوه‌، ئێوه‌ی خه‌باتگێڕ وه‌ك هه‌میشه‌ به‌رخودانتان كردو قوربانی زۆرتان دا بۆ به‌رگری كردن له‌ ناوچه‌كه‌تان، وه‌لێ به‌داخه‌وه‌ تیرۆرستان به‌وپه‌ڕی بێ ره‌حمی و بێ به‌زه‌ییه‌وه‌ به‌ره‌و رووتان بوونه‌وه‌و قوربانییه‌كی زۆرتان به‌خشیه‌ كوردستان، ئه‌مڕۆ كه‌ ده‌بینین و ده‌بیستین ناوچه‌كانتان رزگار ده‌كرێ، وێڕای دڵخۆشیمان و پیرۆزبایی كردن لێتان، به‌ڵێنتان پێ ده‌ده‌ین كه‌ تا دوا دڵۆپ به‌رگری له‌خاكی پیرۆزی كوردستان ده‌كه‌ین به‌سه‌رجه‌م نه‌ته‌وه‌و ئایینه‌ جیاوازه‌كان و وه‌ك هه‌میشه‌ هه‌ڵگری په‌یامی ئاشتی و ئاوه‌دانی و پێكه‌وه‌ ژیان ده‌بین.

له‌كۆتاییدا وێڕای دووباره‌ پیرۆزباییم لێتان، سه‌ری رێز و نه‌وازش بۆ شه‌هیدانی جه‌نگی به‌رگری له‌ خاكی پیرۆزی كوردستان داده‌نوێنم و ئومێدی زوو چاكبوونه‌وه‌ش بۆ برینداران ده‌خوازم و داواكاریشم لێتان هه‌رچی زووه‌و دوای پاككردنه‌وه‌ی ناوچه‌كانتان و وه‌ك وه‌ڵامێك بۆ دوژمنان به‌ گڕوتینه‌وه‌ بڕۆنه‌وه‌ ناوچه‌كانی خۆتان و ئاوه‌دانی بكه‌نه‌وه‌ به‌هاوكاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.


كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی
جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتی (ی.ن.ك) 


PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket