riklam

د.فوئاد مەعسوم پەیامێك ئاڕاستەی ئێزیدییەكان دەكات

kurdistani 02:17 PM - 2014-12-19
 مەینەتی ئێزیدیەكان كاریگەریی لەسەر دڵ و دەرونی هەمواندا جێهێشتوە

مەینەتی ئێزیدیەكان كاریگەریی لەسەر دڵ و دەرونی هەمواندا جێهێشتوە

سەرۆك كۆمار فوئاد مەعسوم بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی رۆژووی ئێزدییەوە پەیامێكی ئارٍِاستەی پەیڕەوانی ئاینی ئێزیدی كرد، ئەمە دەقەكەیەتی:
‘لەمڕۆژانەدا بۆنەی جەژنی رۆژوو هاتۆتەوە پێش كە پەیڕەوانی ئاینی ئێزیدی لەعیراق و جیهان پیرۆز رایدەگرن، ئەمساڵ جەژنی رۆژوو لەكاتێكدایە كە بەداخەوە ئێزیدیەكان و هەموو عیراقیەكانیش لەبارودۆخێكی كارەساتباردان و بەتاوێكی زۆرەوە قارەمانانە رووبەڕووی مەرامی هێزی شەڕ بوونەتەوە كە خۆی لەتاوانەكانی داعشدا دەبینێتەوە بەهەموو ئەو تاوانانەی ئەو تاقمە تێرۆرستیە لێی بەرپرسیارن لەكوشتار و وێرانكاری و دەربەدەركردنی سەدان هەزار خێزان، بەتایبەت دەرحەق پەیڕەوانی هەردوو ئاینی ئێزدی و مەسیحی و هاونیشتمانیە موسڵمانەكانی دیكەی دانیشتووی ئەو ناوچانەی گیرۆدەی دەستی ئەو تاوانكارانەن.

تێپەڕ بونی ئەم جەژنی رۆژووە بەغەمگینیی  لەكاتێكدا دانبەخۆداگری و قارەمانێتیی هاونیشتمانیانی ئێزیدی، بەتایبەت جەنگاوەرانی سەر چیای شەنگال و گیانفیدایی شەهیدان و قوربانیدانی خانەوادەكانیان بەرزرادەگرین، لەكاتێكدا دەستی نزا بەرزدەكەینەوە بۆ چاكبوونەوەی خێرای برینداران و گەڕانەوەی ونبوو و رفێنراوەكان بەسەلامەتی، جەختیش لەسەر هەوڵ و سوربونی هێزەچەكدارەكان و گەلی عیراق و دامەزراوەكانی دەوڵەت دەكەینەوە بۆ چڕكردنەوەی هەوڵی ‌ نیشتمانیی، بەپشتیوانی و هاریكاریی نێودەوڵەتی وڵاتانی دۆست، لەپێناو پاككردنەوەی شارو لادێكانی ئێزیدیەكان و لەگەڵیاندا هەموو شارە خۆشەویستەكانی عیراق و فەراهەمكردنی زەمینەی گەڕانەوەی دەربەدەربووو راگوێزراوان بۆ ناوچەكانی خۆیان.

ئەو مەینەتیانەی ئێزیدیەكان لەماوەی ئەو چەند مانگەی رابردوودا رووبەڕووی بوونەتەوە كاریگەریی لەسەر دڵ و دەرونی هەمواندا جێهێشتوە، ئەمەش گرنگیی سود وەرگرتن  لەهەمو كەرەستە بەردەستەكان لەلایەن دامەزراوەكانی دەوڵەت و رێكخراوەكان و پشتیوانیی نێودەوڵەتیی دووپاتدەكاتەوە بۆ كەمكردنەوەی مەینەتییەكان تا رۆژی سەركەوتنی یەكجاری بەسەر داعشدا لەناوچەی ئێزیدیاتی و هەموو ناوچەكانی عیراق.

فوئاد مەعسوم
سەرۆك كۆمار

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket