riklam

تابلۆی ئۆتۆمبێلەكانی هەرێم دەگۆڕێت

kurdistani 01:07 PM - 2014-12-19
تێچووی گۆڕینی تابلۆ 36 هەزار دینارە

تێچووی گۆڕینی تابلۆ 36 هەزار دینارە

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای دهۆك دەستی بەگۆڕینی تابلۆی ئۆتۆمبێلەكان كردو بەرپرسێكی هاتووچۆی ئەو پارێزگایەش ئاشكرای دەكات ئەمە دەبێتە سیستم و تابلۆی هەموو ئۆتۆمبێلەكان دەگۆڕدرێن.

رائیدی ماڤپەروەر ئازاد تەها بەڕێوەبەری پەیوەندی و راگەیاندنی هاتووچۆی پارێزگای دهۆك بە PUKmedia ی راگەیاند: ماوەیەكە لە پارێزگای دهۆك دەست بەگۆڕینی تابلۆی ئۆتۆمبێلەكان كراوەو  ئەم بڕیارەش هەموو ئۆتۆمبێلەكان دەگرێتەوە.

وتیشی: ئەمە سیستمێكی نوێیەو ئەو كەسەی تابلۆی تۆتۆمبێلەكەی دەگۆڕێت دەبێت خۆی لەبەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی دهۆك ئامادەبێت، چونكە پێویستی بە پەنجەمور(بەسمە)هەیەو ئەم سیستمە لێزەرییە.

ئەوەشی رونكردەوە دەبێت  ئەو ئۆتۆمبێلانەی سزایان لەسەرە سزای خۆیان بدەن، پاشان تابلۆی ئۆتۆمبێلیان دەگۆڕن و تێچووی گۆڕینی تابلۆش 36 هەزار دینارە.
بەڕێوەبەری راگەیاندنی هاتووچۆی پارێزگای دهوك زیاتر وتیشی: نابێت هیچ گۆڕانكارییەك لەگۆڕینی تابلۆی ئۆتۆمبێلەكەدا بكرێت وەكو دانانی ئاڵای كوردستان و هەر شتێكی تر، چونكە پێشتر چەندین كێشەی ئەمنی بۆ هاووڵاتی و پۆلیس دروست بوەو هەر كەسێك بەئارەزووی خۆی گوڕانكاری لەسەر تابلۆی ئۆتۆمبێل دەكرا.

ئەوەشی خستەڕوو: لە داهاتویەكی نزیكدا ئەمە دەبێتە بڕیارو دەبێت هەموو شوفێرەكان تابلۆی ئۆتۆمبێلەكنانیا بگۆڕن.

PUKmedia نـژیـار نـێـروەیـی ـ دهـۆك

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket