riklam

ئەمڕۆ لەمێژوودا

kurdistani 11:44 AM - 2014-12-19
.

.

رووداوەكان:
1154: تاج لەسەرنانی هنردی دووەم بە مەلیكی ئینگلتەرە لە  (ویستمنسەر).
1490: هاوسەرگیری (ئان) دۆقەی بەریتانی و (ماكسیملیانی یەكەم) ئیمبراتۆری ئیمبراتۆریەتی رۆمانیای پیرۆز.
1843: دەرچوونی یەكەمین رۆمانی تەرنیمەی جەژنی لەدایكبوونی چارلز دیكنز.
1885: تەواوبوونی ناكۆكیەكانی ئینگلتەرە و ئیسپانیا لە مەڕ دوورگەكانی كارۆلین.
1914: حسێن كامیل كوڕی خدێوی ئیسماعیل عەرشی میسری گرتە دەست لە ژێر ناوی سوڵتان لە دوای كوڕی مامەكەی عەباس حیلمی دووەم.
1915: ئەڵمانەكان گازی (فۆسجین)ی كوشندەیان داهێنا بۆ بەكارهێنانی لە موشەكەكاندا لە میانی جەنگی یەكەمی جیهانی.
1916: دەسپێكی شەڕی (فردان) لە میانی جەنگی یەكەمی جیهانی كە فەرەنسیەكان توانیان پێشڕەوی ئەڵمانەكان بوەستێنن لە وڵاتەكەیاندا و دوای ئەوە هێرشیان كرد و سەركەوتنێكی گەورەیان بەدەست هێنا.
1919: گەشتنی كەشتی (روزلن) بۆ بەندەری (یافا) لە دەسپێكی شەپۆلی سێیەمی كۆچی جولەكەكان لە ئەوروپاوە بۆ فەلەستین.
1930: دەسپێكی شۆڕش لە ڤیەتنام دژی داگیركەری فەرەنسی بە سەرۆكایەتی (هۆشی منە).
1935: مەلیك فوئادی یەكەم مەلیكی میسر فەرمانێكی شاهانەی دەركرد بە لابردنی دەستوری ساڵی 1930 و سەرلەنوێ‌ كاركردن بە دەستوری ساڵی 1923ز.
1941: ئەدۆلف هێتلەر بوو بە سەركردەی  باڵای سوپای ئەڵمانی و نازناوی خۆی كرد بە (فوهرەر).
1944: دەرچونی یەكەمین ژمارەی رۆژنامەی (لۆمۆند)ی فەرەنسی.
1945: رژێمی كۆماری دووەمی نەمسا راگەیەنرا لەسەر بنەماكانی دەستوری و رێنماییەكانی ساڵی 1920ز.
1946: هەڵگیرسانی شەڕی هیندۆ چینی یەكەم.
1949: كۆدەتا لە سوریا بە سەرۆكایەتی (ئەدیب شیشلی) دژی (سامی حەناوی) كە ویستی سوریا و عێراق یەكبگرن.
1962: جەنەرال (دیگۆل) بوو بە سەرۆكی فەرەنسە.
1963: زنجبار سەربەخۆیی وەرگرت لە تاجی بەریتانی.
1965: سەرلەنوێ‌ هەڵبژاردنەوەی (شارل دیگۆل) بە سەرۆكی فەرەنسە.
1971: دەست لەكاركیشانەوەی سەرۆكی پاكستان (محەمەد ئەیوب خان) و ئەوەش دوای هەرەسی وڵاتەكەی لەبەردەم هیندستان.
1980: دامەزراندنی ئاژانسی هەواڵی كۆریای باشور (یونهاب).
1983: دزینی جامی جیهانی تۆپی پێ (جامی خولی ریمیە) لە خەزێنەكانی یەكیەتی بەرازیلی بۆ تۆپی پێ‌ لە شاری (ریودی جانیرۆ).
1984: شانشینی یەكگرتوو رێكەوتننامەیەی فەڕمی مۆركرد كە (هۆنگ كۆنگ) بڕواتە ژێر ركێفی چینەوە.
1986: سەرۆكی سۆڤیەتی (میخائیل گۆرباچۆڤ) فەرمانیدا بە بەردانی (ئەندریە ساخارۆف) و ژنەكەی لە تاراوگەكەیان لە گۆركی.
1989: ئەڵمانیای خۆرهەڵات و ئەڵمانیای خۆرئاوا رێكەوتننامەی هاوكاریان مۆركرد.
1995: دەرچوونی یەكەمین ژمارەی ئەلیكترۆنی لە رۆژنامەی (لۆمۆند)ی فەرەنسی لەسەر تۆڕی ئینتەرنێت لە یادی پەنجا و یەك ساڵەی دەرچوونی یەكەمین ژمارەیدا.
1998: ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریكا بە فەڕمی تۆمەتی ئاراستەی كلینتۆن كرد سەبارەت بەمەسەلەی (مۆنیكا لوینیسكی).
2001: كوژاندنەوەی ئاگر و دوكەڵەكانی پاشماوەی هەردوو تاوەری سەنتەری بازرگانی جیهانی بە تەواوی دوای سێ‌ مانگ لەو هێرشە.
2002: مەسعود بارزانی و جەلال تاڵەبانی لەگەڵ سەرەك وەزیرانی بەریتانیا (تۆنی بلێر) لە لەندەن كۆبوونەوە.
2003: لیبیا رایگەیاند كە هەڵدەستێت بە تەقاندنەوەی ئەمبارەكانی لە چەكی كۆكوژی، وە هەروەها رایگەیاند كە سەرۆكی لیبیا رەزامەندی نواندووە كە پشكنەرانی ئەو چەكە چاودێری لەناوبردنی ئەو چەكانە بكەن بە بێ‌ كۆت و بەند.
2004: لە ئاكامی تەقینەوەیەك لە نەجەف و كەربەلا 65 كەس كوژران و 146 كەسیش بریندار بوون.
2009: سەرەك وەزیرانی لوبنانی (سەعدەدین حەریری) هەڵدەستێت بە سەردانێكی فەرمی بۆ سوریا كە یەكەمین سەردانە دوای تیرۆركردنی باوكی (رەفیق حەریری) و هەروەها تۆمەت ئاراستەكردنی سوریا سەبارەت بە پەیوەندی بەو رووداوەوە و گفتوگۆی كرد لەگەڵ بەشار ئەسەد.
2010: ئەلكسەندەر لوكاشینكۆ ویلایەتی چوارەمی بەدەست هێنا وەك سەرۆكی (بیلا روسیا).
2011: كۆریای باكور رایگەیاند كە سەركردە (كیم جونگ ئیل) وەفاتیكردووە و ئەوەش دوای وەفاتكردنی بە دوو رۆژ و هەروەها راگەیەنرا كە كوڕەكەی (كیم جۆنگ ئون) لە دوای ئەو بەرپرسیارێتی دەگرێتە ئەستۆ.

لەدایكبوون:
1683: مەلیك فیلیپی پێنجەم، مەلیكی ئیسپانیا.
1852: ئەلبەرت میكلسۆن، زانای فیزیای ئەمریكی و وەرگری خەڵاتی نۆبڵی فیزیای ساڵی 1907ز.
1903: جۆرج سنیل، زانای ئەمریكی لە زانستی بۆماوە و وەرگری خەڵاتی نۆبڵی پزیشكی ساڵی 1980ز.
1906: لیونید برێجنێڤ، سەرۆكی سۆڤیەتی.
1910: ژان ژینیە، شاعیر و رۆماننوس و شانۆنوسی فەرەنسی.
1915: ئیدیس بیاڤ، ژنە گۆرانیبێژی فەرەنسی.
1919: ئیزاك فانۆس، هونەرمەندی میسری قیبتی هاوچەرخ.
1930: جەمال قعوار، شاعیری فەلەستینی.
1933: سەفوەت شەریف، وەزیری پێشوی راگەیاندنی میسر.
1934: براتیبها باتیل، سەرۆكی دوانزەهەمی هیند.
1941: ئی میونگ باك، سەرۆكی دەیەمی كۆریای باشور.
1942: میلان میلۆتینۆفیچ، سەرۆكی دووەمی سربیا.
1949: كارلۆرس گومیز جۆنیۆر، سەرەك وەزیرانی پێشوی (غینیا بیساو).
1951: میگویلی، یاریزانی تۆپی پێی ئیسپانی.
1958: ئەحمەد تیبی، ئەندامی عەرەبی لە كینیستی ئیسرائیل.
1961: ئیلیك ئەلین كۆرنیل، زانای فیزیای ئەمریكی و وەرگری خەڵاتی نۆبڵی فیزیای ساڵی 2001ز.
1972: هادی خشبە، یاریزانی تۆپی پێی میسری وازهێنەر.
1972: ئەلیسا میلانۆ، ژنە ئەكتەری ئەمریكی.
1980: جیك جیلنهال، ئەكتەری ئەمریكی.
1985: گاری كاهیل، یاریزانی تۆپی پێی ئینگلیزی.
1986: ریان بابل، یاریزانی تۆپی پێی هۆڵەندی.
1987: كەریم بن زیما، یاریزانی تۆپی پێی فەرەنسی.
1988: ئەلیكسیس سانشێز، یاریزانی تۆپی پێی چیلی.
1991: دكلن جالبرایس، گۆرانیبێژی ئینگلیزی.
1992: ئیكیر مۆنیان، یاریزانی تۆپی پێی ئیسپانی.

وەفات:
211: گیتا، ئیمبراتۆری بیست و سێهەمی رۆمانی.
401: پاپا ئەناستاسیۆسی دووەم، پاپای كەنیسەی كاسۆلیكی.
1111: ئەبو حامید محەمەد بن محەمەد غەزالی، زانا و فەقیه و موتەسەوفی ئیسلامی.
1848: ئیمیلی برونتی، رۆماننوسی فەرەنسی.
1900: محەمەد عوسمان، گۆرانیبێژی میسری.
1904: جیمس فیلیپ ئیگل، سیاسەتمەداری دیموكراتی ئەمریكی، حاكمی ویلایەتی (ئەركنساس).
1915: ئەلویس زهایمەر، دەرونزان و پاسۆلۆجیای دەماریی، ئەڵمانی، كە ناسراوە بە دۆزینەوەكەی (زهایمەر).
1931: یوسف بورحیل مسماری، موجاهیدی لیبی.
1944: خدێوی عەباس حیلمی دووەم، دوا خدێوی میسر.
1946: بول لانجفان، زانای فیزیای فەرەنسی.
1953: رۆبەرت میلیكان، زانای فیزیای ئەمریكی و وەرگری خەڵاتی نۆبڵی فیزیای ساڵی 1923ز.
1954: فرانس جنر بنجستۆن، نوسەر و رۆماننوس و شاعیر و مێژوونوسی سویدی.
1957: ئەبو حەسەن سەبا، مۆسیقار و ژەنیاری كەمانی ئێرانی.
1993:فایەقی قەصاب، وەرزشەوانی كورد،لەدایكبوون: 1929ز.
1997: ماسارو ئیبوكا، یەكێك لە دامەزرینەرانی كۆمپانیای (سۆنی) ئەلیكترۆنی.
2004: هیربەرت براون، زانای كیمیای ئەمریكی و وەرگری خەڵاتی نۆبڵی كیمیای ساڵی 1979ز.
2009: حەمەد تەیار، گۆرانیبێژی سعودی.
2009: حسێن عەلی مونتەزیری، مەرجەعی ئاینی ئێرانی.
2010: لیوا (ئەحمەد موختار) عەسكەرتار و سیاسەتمەداری میسری.
2010: مستەفا موشعیل، هونەرمەندی شێوەكاری میسری.

جەژن و بۆنەكان:
رۆژی رزگاریی لە (گوا) لە (هیند).

PUKmedia ئا/ حسێن هەڵەبجەیی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket