riklam

جێگرەكەی بەغدادی كوژرا

kurdistani 11:07 AM - 2014-12-19
  سێ سەركردەی گەورەی داعش كە كەسانی نزیك لە بەغدادین كوژراون

سێ سەركردەی گەورەی داعش كە كەسانی نزیك لە بەغدادین كوژراون

جاحی موعتەز جێگری ئەبوبەكر بەغدادی سەركردەی یەكەمی گروپی تیرۆرستی داعش و فەرماندەی سەربازی داعش بەهۆی بۆردومانی فڕۆكە جەنگیەكانەوە كوژران.
 
كەناڵی CNNی ئەمریكی لەهەواڵێكدا  كە لەسەر زاری جەنەراڵێكی سەربازی سوپای ئەمریكاوە بڵاویكردوەوە ئەوە ئاشكرا دەكات هەر لەو بۆردومانەدا  عەبدولباست فەرماندەی سەربازی گروپی تیرۆرستی داعشیش كوژراوە.

لەلایەكی تریشەوە ئێوارەی دوێنێ مارتن دیمپسی سوپا سالاری ئەمریكا لەوتارێكیدا رایگەیاند: بەهۆی بۆردومانی فڕۆكە جەنگیەكانی هاوپەیمانان كە لەچەند هەفتەی رابردوودا كراوەتە سەر مۆڵگەكانی داعش سێ گەورە سەركردەی داعش كوژراون.
 
هەر لەو وتانەی سوپا سالاری ئەمریكا كە لەلایەن ئاژانسی وال ئیسترایت ژۆرناڵ بڵاویكردوەتەوە وتویەتی: بۆردومانی چەند هەفتەی رابردووی فڕۆكە جەنگیەكانی هاوپەیمانان ئامانجی گەورەی پێكاوەو لەناو كوژراوەكاندا كەسانی دیارو سێ سەركردەی گەورەی داعش كە كەسانی نزیك لە ئەبوبەكر بەغدادی و ئەندامی بڕیاردانن لەناو ئەو گروپە تیرۆرستیە كوژراون.

دیمپسی زانیاری زیاتری  لەبارەی ئەو سێ سەركردەیە نەخستووەتەڕوو.

PUKmedia سامان یاروەیس

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket