riklam

میدیاكانی ئەڵمانیا:پێشمەرگە ناوچەكانی شەنگال ئازاد دەكاتەوە

kurdistani 10:46 AM - 2014-12-19
پێشمه‌رگه‌ ناوچه‌كانی ژێر ده‌ستی داعشی گه‌ڕنده‌وه‌

پێشمه‌رگه‌ ناوچه‌كانی ژێر ده‌ستی داعشی گه‌ڕنده‌وه‌

رۆژنامەو كەناڵ و ماڵپەڕەكانی ئەڵمانیا بەمانشێتی گەورەو لەسەرەوەی هەواڵەكان پێشڕەوی هێزی پێشمەرگەی كوردستان و بۆردومانی چڕی فڕۆكەكانی هاوپەیمانان بۆ سەر پەناگەو مۆڵگەكانی داعشی لەشەنگال بڵاوكردەوە.

لەمبارەیەوە كەناڵی یەكی ئەڵمانی بڵاویكردەوە كە پێشمەرگەی كورد بەهاوكاری هێرشە ئاسمانیەكانی سوپای ئەمریكا بۆ سەر رێكخراوی تیرۆرستی داعش لەوناوچانەی كە داعش دەستی بەسەردا گرتووە، توانیویانە رزگاری بكەن و بیگەڕێنێنەوە بۆ ژێر دەسەڵاتی خۆیان.

لەمبارەیەوە لەزمانی جەنەراڵ جیمس تیری-یەوە بڵاوكراوەتەوە كە پێشمەرگە نزیكەی 100 كیلۆمەتری شارۆچكەی شەنگال-ی لەرۆژئاوای موسڵ رزگاركردووە، ئاماژەی بەوەشداوە كە زیاتر لە 50 بۆردومانی ئاسمان لەماوەی رابردودا لەو ناوچەیە ئاڕاستەی داعش كراوەو توانراوە پێشكەوتنی گەورە بەدەست بێت.

كەناڵی رەسمی ئەڵمانی راشیگەیاند: لەئابی رابردووەوە وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا 1300جار هێرشی ئاسمانی لەعیراق و سوریا بۆ سەر داعش  ئەنجامداوە، ئاماژەی بەوەشداوە كەهەزارو 700 سەربازی ئەمریكی لەعیراقەو پێدەچێت لەچەند مانگی داهاتودا بگاتە سێ هەزار سەرباز كە هەموویان ئەركی ١٢ لیوای عیراقی و كوردیان لەسەرشانە بۆ مەشق و راهێنان بۆ بەهێزكردنیان لەڕووبەروبونەوەی داعشدا كە پێدەچێت نزیكەی سێ ساڵ بخایەنێت.

PUKmedia شەهاب عوسمان - ئەڵمانیا

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket