riklam

ڤیدیۆ..شەڕی دەستەو یەخەی دژەتیرۆرو پێشمەرگە لەگەڵ داعش

kurdistani 10:19 AM - 2014-12-19
زیاتر لە ٢٢ تیرۆرستی داعش كوژراون

زیاتر لە ٢٢ تیرۆرستی داعش كوژراون

هێزی پێشمەرگەو هێزی پشتیوانی دوو بەپاڵپشتی هێزەكانی دژە تیرۆر، ئۆپراسیۆنێكیان لەدژی تیرۆریستانی داعش لە میحوەری كۆمەڵگەی نەهرەوان ئەنجامدا.

لەو ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەدا كە بە بەشداری لیوای یەكی سەر بەوەزارەتی پێشمەرگەو هێزەكانی پشتیوانی دوو، هەروەها هێزەكانی دژەتیرۆرو ئاژانسی پاراستن و زانیاری لەمیحوەری كۆمەڵگەی نەهرەوان لە رۆژی ئاڵای كوردستاندا بەڕێوەچوو، توانییان ئاڵای داعش لەو ناوچەیە دابگرن و ئاڵای كوردستان لە جێگەكەیدا هەڵبكەن.

لەشەڕو پێكدادانێكی قورسیشدا كە تا درەنگانێكی شەو بەردەوام بوو، زیاتر لە ٢٢ تیرۆرستی داعش كوژراون و ژمارەیەكی دیكەشیان برینداربوون.

PUKmedia


ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket