riklam

مام جەلال پێشوازی لەژمارەیەك سەركردەی عیراقی دەكات

kurdistani 10:32 PM - 2014-12-18
لەگەڵ سەرۆك مام جەلال رۆژانی خەباتی هاوبەشیان لە دژی دیكتاتۆری باسكرد

لەگەڵ سەرۆك مام جەلال رۆژانی خەباتی هاوبەشیان لە دژی دیكتاتۆری باسكرد

ئێوارەی ئەمڕۆ 2014/12/18، سەرۆك مام جەلال لەشوێنی حەوانەوەی خۆی لەشاری سلێمانی پێشوازییكرد لە د.ئەیاد عەللاوی جێگری سەرۆك كۆماری عیراق و وەفدێكی هاوڕێی كە پێكهاتبوو لە عەدنان جەنابی و مەیسون دەمەلوجی ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق و شێخ حەسەن شوبرد سەرۆكی لیژنەی پەیوەندییەكانی ئەنجومەنی نوێنەران.

لەدیدارێكدا كە بەئامادەبوونی باڵیۆز د.محەمەد سابیرو فاروق مەلا مستەفا بەڕێوەچوو، د.عەلاوی خۆشحاڵی خۆی بەچاكبونەوەی تەندروستی مام جەلال دووپاتكردەوە كە رۆژ بە رۆژ بەرەو باشتربوون دەچێت، هەروەك لەگەڵ سەرۆك مام جەلال رۆژانی خەباتی هاوبەشی لە دژی دیكتاتۆری بەسەركردەوەو ئاماژەی بەڕۆڵی مێژوویی بەڕێزیان كرد لە بنیاتنانی عیراقی نوێ و سەرخستنی پڕۆسەی سیاسیی وڵات لەماوەی سەرۆكایەتییەكەیدا كە رۆڵێكی باوكانەی گێڕا بۆ نزیكخستنەوەی هەموو پێكهاتەكانی عیراق.

هیوای خواست لەگەڵ تەندروستییەكی باشتردا هەمان رۆڵی گەورەی خۆی لەخزمەتی وڵاتدا درێژە پێبدات.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket