ئاوات محه‌مه‌د: كارده‌كه‌ین بۆ به‌ره‌وپێشبردنی كه‌رتی گه‌شتیاری
kurdistani 08:54 PM - 2014-12-18كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌رفراوان بۆ پێشخستنی كه‌رتی گه‌شتیاری
به‌مه‌به‌ستی زیاتر پێشخستنی كه‌رتی گه‌شتیاری و چاره‌سه‌ركردنی گرفت و به‌ربه‌سته‌كانی به‌رده‌م ئه‌و كه‌رته له شاری سلێمانی به ئاماده‌بونی لێپسراوانی په‌یوه‌ندیدار و خاوه‌نی شوێنه گشتیارییه‌كان كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌رفراوان به‌ڕێوه‌چوو.
ئه‌مڕۆ 18-12-2014 له شاری سلێمانی به ئاماده‌بونی نه‌ورۆز مه‌ولو وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار و ئاوات محه‌مه‌د قائیمقامی سلێمانی و لێپسراوانی گه‌شتوگوزار و خاوه‌نی ئوتێل و رۆستۆرانت و شوێنه گه‌شتیارییه‌كان كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌رفراوان به‌ڕێوه‌چوو.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له گرفت و ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌م كه‌رتی گه‌شتیاری كرا‌و هه‌مووان كۆكبوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له پێناو بوژانه‌وه و پێشخستنی زیاتری ئه‌و كه‌رته‌دا هه‌نگاوی گرنگ و پێویست بنرێت، به تایبه‌ت كه به‌هۆی بارودۆخی هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كه‌وه ئه‌و كه‌رته گرنگه رووی له پاشه‌كشێ كردووه، بۆیه گرنگی پێدانی زیاتر ده‌وێت .
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئاوات محه‌مه‌د قائیمقامی سلێمانی رایگه‌یاند: بێگومان ئه‌و بارگرژیانه‌ی كه له ناوچه‌كه‌دا هاتووه‌ته ئاراوه له پێش هه‌موویانه‌وه شه‌ڕی تیرۆریستانی داعش كاریگه‌ری زۆری له‌سه‌ر كه‌رتی گه‌شتیاری دروست كردووه‌وه و به‌هۆیه‌وه ژماره‌ی گه‌شتیاران روویان له كه‌مبوونه‌وه كردووه.
وتیشی: له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و گرفتانه‌دا كه ئێستا هه‌رێمی كوردستان پێدا تێپه‌ڕ ده‌بێت ناكرێت كه‌رتی گه‌شتیاری پشتگوێ بخرێت به‌ڵكو پێویسته بایه‌خی زیاتری پێ بدرێت و ئاسته‌نگ و گرفته‌كانی به‌رده‌م پڕۆژه‌كه چاره‌سه‌ری پێویستیان بۆ بدۆزرێته‌وه.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد له پاڵ كه‌رته‌كانی تردا هه‌رێمی كوردستان ده‌یه‌وێت به پێشخستنی كه‌رتی گه‌شتیاری سه‌رنجی گه‌شتیاران بۆلای خۆی رابكێشێت بۆ ئه‌وه‌ی سود له‌و ژینگه و سروشته له باره‌ی كوردستان وه‌ربگیرێت بۆ بوژانه‌وه‌ی كه‌رتی گه‌شتیاری .
ده‌رباره‌ی گرفت و به‌ربه‌سته‌كانی به‌رده‌م كه‌رتی گه‌شتیاری ئاوات محه‌مه‌د وتی: به هه‌ماهه‌نگی هه‌موو داموده‌زگاكانی حكومه‌ت هه‌نگاوی پێویست ده‌نێن بۆ دۆزینه‌وه‌ی رێگه چاره‌ی هاوبه‌ش بۆ چاره‌سه‌ر كردنی گرفته‌كان و بایه‌خدانی زیاتر به شوێنه گه‌شتیاریه‌كان .
PUKmedia تایبه‌ت
هەواڵی زیاتر
-
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
05:41 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
05:26 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
08:34 PM - 2024-03-28
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
03:46 PM - 2024-03-28
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
12:56 PM - 2024-03-28
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
10:17 PM - 2024-03-27
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
جیهان 10:31 PM - 2024-03-28 -
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
کوردستان 08:34 PM - 2024-03-28 -
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
کوردستان 05:41 PM - 2024-03-28 -
سێ (D) یەکەی مام
بیروڕا 04:57 PM - 2024-03-28 -
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
کوردستان 03:46 PM - 2024-03-28 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی ئەحمەد خدر
پرسەنامە 03:03 PM - 2024-03-28 -
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
کوردستان 12:56 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
کوردستان 11:57 AM - 2024-03-28