riklam

سلێمانی.. ناوه‌ندێكی گه‌وره‌ی رۆشنبیری ده‌كرێته‌وه‌

kurdistani 08:12 PM - 2014-12-18
ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ پایته‌ختی رۆشنبیری هه‌نگاوێكیتر ده‌باته‌ پێشه‌وه‌

ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ پایته‌ختی رۆشنبیری هه‌نگاوێكیتر ده‌باته‌ پێشه‌وه‌

كارگه‌ی جگه‌ره‌ی سلێمانی ده‌كرێته‌ ناوه‌ندێكی گه‌وره‌ی رۆشنبیری و زۆربه‌ی ناوه‌ند و پڕۆژه‌ رۆشنبیری و كلتورییه‌كان له‌و ناوه‌نده‌دا كۆده‌كرێته‌وه‌.

ئه‌مڕۆ 18-12-2014 به‌ مه‌به‌ستی له‌ نزیكه‌وه‌ ئاگاداربوون له‌ هه‌نگاوه‌كانی جێبه‌جێكردنی ئه‌و پڕۆژه‌ گرنگه‌ ئاوات محه‌مه‌د قائیمقامی سلێمانی سه‌ردانی كارگه‌ی جگه‌ره‌ی كرد و هه‌ندێك له‌ به‌شه‌كانی نێو كارگه‌كه‌ی به‌سه‌ركرده‌وه‌ كه‌ بڕیاره‌ بكرێته‌ شوێنی گه‌له‌ری و ناوه‌ندی گرنگی رۆشنبیری و كلتوری.

 له‌و به‌سه‌ركردنه‌وه‌یه‌دا قائیمقامی سلێمانی به‌بایه‌خه‌وه‌ له‌ جێبه‌جێكردنی ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ی روانی و رایگه‌یاند: به‌ ته‌واوبونی ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ پایته‌ختی رۆشنبیری هه‌نگاوێكی گرنگتر ده‌چێته‌ پێشه‌وه‌، هێنده‌ی تر سلێمانی له‌ بواری رۆشنبیری و كه‌لتوری ده‌بێته‌ پێشه‌نگی شاره‌كانی كوردستان، هه‌روه‌ك ده‌ستخۆشی له‌ ستافی جێبه‌جێكاری ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ كرد، كه‌ به‌وپه‌ڕی دڵسۆزی و خه‌مخۆرییه‌وه‌ كارده‌كه‌ن و مه‌به‌ستیانه‌ شارێكی رۆشنبیری گه‌وره‌ كه‌ زۆربه‌ی ناوه‌نده‌ رۆشنبیری و كلتورییه‌كان له‌ خۆبگرێت پێشكه‌شی شاری سلێمانی بكه‌ن.

ئاوات محه‌مه‌د قائیمقامی سلێمانی هه‌موو هاوكاری و كارئاسانیه‌كی خۆی بۆ سه‌ركه‌وتنی پڕۆژه‌كه‌ ده‌ربڕیی و رایگه‌یاند: ده‌بێت هه‌مووان كاربكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی پڕۆژه‌كه‌ به‌ باشترین شێوه‌ جێبه‌جێبكرێت و وه‌ك ئه‌وه‌ی پلانی بۆ داڕێژراوه‌ ببێته‌ سه‌نته‌رێكی رۆشنبیری و كلتوری له‌ شاری سلێمانی.

ده‌رباره‌ی كاره‌كانی پڕۆژه‌كه‌ د.خه‌بات عه‌بدولكه‌ریم سه‌رۆكی رێكخراوی كه‌لتوری گه‌شه‌پێدانی به‌رده‌وام رایگه‌یاند: پڕۆژه‌كه‌ له‌ لایه‌ن وه‌زاره‌تی رۆشنبیری حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه‌ جێبه‌جێ ده‌كرێت و به‌شێك له‌ رێكخراو ناوه‌نده‌ رۆشنبیرییه‌كانیش رۆڵێكی گرنگی تێدا ده‌بینن بۆ ئه‌وه‌ی پڕۆژه‌كه‌ ببێته‌ نمونه‌یه‌كی پێشكه‌وتوو له‌ سه‌ر ئاستی هه‌رلاێمی كوردستان و ناوچه‌كه‌.
 
كارگه‌ی جگه‌ره‌ی شاری سلێمانی له‌ ساڵانی سه‌ده‌ی رابردوودا یه‌كێك بووه‌ له‌ كارگه‌ گه‌وره‌كانی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌رهه‌مهێنانی جگه‌ره‌ به‌ڵام له‌م ساڵانه‌ی دوایدا كارگه‌كه‌ هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه‌ و بڕیاردراوه‌ شوێنه‌كه‌ی بكرێته‌ ناوه‌ندێكی گه‌وره‌ی رۆشنبیری.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket