riklam

مه‌لا به‌ختیار: یه‌كڕیزی رۆژئاوا سه‌لمێنه‌ری ئاینده‌یه‌كی گه‌شه‌

kurdistani 07:30 PM - 2014-12-18
رۆژئاوای كوردستان هه‌نگاوی باشی ناوه‌ به‌ڵام هێشتا مه‌ترسی له‌سه‌ره‌

رۆژئاوای كوردستان هه‌نگاوی باشی ناوه‌ به‌ڵام هێشتا مه‌ترسی له‌سه‌ره‌

ئه‌مڕۆ 18-12-2014  هه‌ڤاڵ مه‌لا به‌ختیار، لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی، له‌باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی، پێشوازی كرد، له‌وه‌فدێكی پارتی دیموكراتی  كوردستان-سوریا، كه‌ پێكهاتبوون له‌ عه‌بدولكه‌ریم سه‌گو، سكرتێرو عه‌بدولباقی ئیسماعیل و جوان سه‌گو، ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی پارته‌كه‌و له‌دیدارێكی دۆستانه‌شدا، كه‌ به‌ئاماده‌بوونی هه‌ڤاڵ خالید خدر، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندییه‌كانی كوردستانی و غه‌ریب حه‌سۆ، نوێنه‌ری رۆژئاوای كوردستان، له‌هه‌رێمی كوردستان و له‌دیدارێكی دۆستانه‌شدا، هه‌ڤاڵ مه‌لا به‌ختیار، به‌ناوی مه‌كته‌بی سیاسییه‌وه‌ به‌خێرهاتنی لێكردن و خۆشحاڵیشی نیشاندا كه‌ حزبی دیموكراتی كوردستان- سوریا به‌شداری كانتۆنه‌كانی رۆژئاوای كوردستانیان كردووه‌و به‌ئاماژه‌كردنیش بۆ رێككه‌وتنی نێوان پارت و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی رۆژئاوای كوردستان، كه‌ له‌ماوه‌ی رابردوودا و له‌شاری دهۆك ئه‌نجامدرا، په‌یوه‌ندییه‌ سیاسییه‌كانی رۆژئاوای كوردستانی هه‌ڵسه‌نگاند و ئومێدیشی خواست، كه‌ سه‌رجه‌م پارت و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان، یه‌كده‌نگ و یه‌ك هه‌ڵوێست بن و بڕیارو رێككه‌وتنه‌ هاوبه‌شه‌كانیان جێ به‌جێ بكه‌ن و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا قۆناغی ئێستای ناوچه‌كه‌، به‌تایبه‌ت باكورو رۆژئاوای كوردستانی به‌هه‌ستیار خوێنده‌وه‌.

وتیشی: ئه‌گه‌رچی له‌باشور، قۆناغێكی باش چوینه‌ته‌ پێشه‌وه‌، به‌ڵام هێشتا بارودۆخه‌كه‌ له‌ڕۆژئاوا نه‌چه‌سپیوه‌و دانی ره‌سمی به‌ده‌ستكه‌وته‌ به‌دیهاتووه‌كاندا نه‌نراوه‌و رونیشیكرده‌وه‌، كه‌ هێشتا ململانێ و كێشمه‌كێشی زۆر له‌به‌رده‌مدا ماوه‌.

هاوپه‌یوه‌ند به‌هه‌ڵسه‌نگاندنی به‌شه‌كانی تری كوردستان، ئاماژه‌ی بۆ باكوری كوردستان كردو له‌وباره‌یه‌وه‌، رایگه‌یاند: تائێستا گفتوگۆی باكور نه‌گه‌یشتۆته‌ ئاستێك كه‌ دڵمان پێی خۆشبێ و ئه‌وه‌ی تائێستاش هاتۆته‌دی، له‌رۆژئاوا باشتره‌ به‌راورد به‌باكور و رۆژهه‌ڵات، له‌و رووه‌شه‌وه‌، ئاماژه‌ی به‌كانتۆنه‌كانی رۆژئاوای كوردستان كرد، ئه‌گه‌رچی هێشتا به‌ته‌واوه‌تی شه‌رعییه‌تی وه‌رنه‌گرتووه‌، به‌ڵام كه‌مه‌ كه‌مه‌ له‌هه‌نگاونان و كاری به‌رده‌وامدان و ئه‌مه‌شی به‌سه‌ره‌تایه‌كی باش زانی، كه‌ بتوانرێت به‌هۆیانه‌وه‌ خزمه‌ت به‌رۆژئاوای كوردستان بكه‌ن و كارو خه‌باتی به‌رده‌وامیش بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی دانپیادانانی نێوده‌وڵه‌تی به‌كانتۆنه‌كان بێته‌ ئاراوه‌.

هه‌روه‌ك هه‌ڵوێست و سیاسه‌تی نوێی نێوده‌وڵه‌تی و له‌نێویاندا ئیتاڵیا سه‌باره‌ت به‌ به‌شه‌كانی كوردستان، به‌تایبه‌ت باكورو رۆژئاوای كوردستان، به‌بایه‌خه‌وه‌ خوێنده‌وه‌ و سه‌رنجه‌كانی خۆیشی له‌باره‌یه‌وه‌ خسته‌ڕوو، كه‌ ده‌توانرێت سود له‌م ده‌رفه‌ته‌ وه‌ربگیرێت بۆ خزمه‌تكردن به‌پرسی نه‌ته‌وه‌كه‌مان و به‌دیهێنانی ئامانجه‌كان له‌و به‌شانه‌ی كوردستان و تیایدا جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه‌، كه‌ بارودۆخی ئێستای به‌شه‌كانی تری كوردستان، جیاوازه‌ له‌بارودۆخی باشوری كوردستان له‌دوای راپه‌ڕین و دانپیادانانی نێوده‌وڵه‌تی و بڕیاری (688) و هێڵی (36)ی له‌وكاته‌دا به‌دیوارێكی گرنگ بۆ پاراستنی باشوری كوردستان پێناسه‌كرد.

له‌و روانگه‌یه‌شی كه‌ رۆژئاوا ئه‌گه‌رچی هه‌نگاوێكی باش چۆته‌ پیشه‌وه‌ و به‌ڵام هێشتا مه‌ترسی ماوه‌، رایگه‌یاند: ساڵی (2015)، ساڵێكی چاره‌نووساز ده‌بێت بۆ رۆژئاوای كوردستان و ئومێدیشی خواست، كه‌ ئه‌و به‌شه‌ی كوردستان به‌شێوه‌یه‌ك گه‌شه‌ بكات و به‌ره‌و پێشه‌وه‌ بڕوات، كه‌ له‌رۆژئاواوه‌، دیموكراسی، بۆ ناوچه‌كانی تری سوریا و ده‌وروبه‌ی بڕوات و ببێته‌ نمونه‌یه‌كی جوانی تری دیموكراسی له‌ناوچه‌كه‌دا.

دوپاتیكرده‌وه‌ كه‌: یه‌كڕیزی و یه‌كهه‌ڵوێستی، گره‌نتی ئایینده‌یه‌كی گه‌شه‌ بۆ رۆژئاوای كوردستان. وتیشی: به‌هیوام سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر داعشدا، سه‌ركه‌وتنی سیاسی به‌دیبهێنێ و دوای ئه‌وه‌ش رۆژئاوای ئه‌وروپا و نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان هیممه‌ت بكه‌ن بۆ ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ی كۆبانی و شارو شارۆچكه‌كانی تری رۆژئاوای كوردستان.

له‌به‌رامبه‌ر پێشوازیی و سه‌رنج و خوێندنه‌وه‌كانیشدا، عه‌بدولكه‌ریم سه‌گو، سكرتێری پارتی دیموكراتی كوردستان-سوریا، به‌ناوی پارته‌كه‌یه‌وه‌ سوپاسی ئاراسته‌ی هه‌ڤاڵ لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی كردو سه‌باره‌ت به‌كاروباری كانتۆنه‌كانیش ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، كه‌ له‌كانتۆنه‌كانی رۆژئاوای كوردستاندا، نزیكه‌ی چل یاسا ده‌رچووه‌و چۆته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌.

رونیشیكرده‌وه‌: كه‌ رێژه‌ی له‌(40%) له‌په‌رله‌مان كانتۆنه‌كان بۆ ژنان ته‌رخانكراوه‌ و له‌و روانگه‌یه‌شه‌وه‌، رایگه‌یاند كه‌ یه‌ك حزبی له‌رۆژئاوای كوردستان بوونی نییه‌و رێككه‌وتنی لایه‌ن و هێزه‌ سیاسییه‌كانی رۆژئاواشی به‌گرنگ و بایه‌خدار بۆ به‌ڕێوه‌بردنی كاری كانتۆنه‌كان و په‌یوه‌ندی نێوان هێزو لایه‌نه‌كان ناوبرد، به‌تایبه‌ت له‌پێناو كه‌مكردنه‌وه‌ی ناكۆكییه‌كان و وتیشی: شه‌ڕی ناوخۆی باشوری كوردستان، بوو به‌په‌ند و ئه‌زمونێك بۆ ئێمه‌.

PUKmedia راگه‌یاندنی هه‌ڤاڵ لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی

22301918122014_2222.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket