riklam

نوێكراوەتەوە..پێشمەرگەكانی میحوەری زوممارو چیای شەنگال بەیەك گەیشتن

kurdistani 07:16 PM - 2014-12-18
.

.

هێزەكانی پێشمەرگە لەمیحوەری زوممارو چیای شەنگال بەیەك گەیشتن و رێگای زەمینی چیای شەنگالیش بۆ دهۆك كرایەوەو خێزانە ئاوارەكانی سەر چیای شەنگال دەتوانن بینە خوارەوە.

سەرچاوەیەكی سەربازی لەمیحوەری زوممار تایبەت بە PUKmediaی راگەیاند:ئێوارەی ئەمڕۆ 2014/12/18 هێزەكانی پێشمەگەر لەمیحوەری زمماور چیای شەنگال لەگوندی حەردان بەیەك گەیشتون.

وتیشی: ئێستا رێگای زەمینی چیای شەنگال بۆ دهۆك كراوەتەوەو ئەو خێزانە ئاوارە ئێزیدیانەی لەسەر چیاكەن دەتوانن بێنە خوارەوە.
ئەو سەرچاوەیە راشیگەیاند:تیرۆرستانی داعش لەقەزای تەلەعفەریش هەڵاتوون و 40 ئۆتۆمبێلیان كە كەسوكاری تیرۆرستانی داعشی تێدابووەو چیچانی و ئەفغانین بەرەو سوریا هەڵاتوون.

هاوكات سەرچاوەیەكی تری سەربازی لەمیحوەری زوممار تەئكیدی لەسەر بەیەك گەیشتنی هێزەكانی پێشمەرگە لەمیحوەری زوممارو چیای شەنگال كردەوەو وتیشی:لەدوێنێوە كە ئۆپراسیۆنەكە دەستی پێكردوە تائێستا 700كیلۆمەتر چوارگۆشە ناوچەكە لەتیرۆرستانی داعش پاكراوەتەوە.

PUKmedia تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket