riklam

خوێندكارانی تواناسازی دادەمەزرێنرێن

kurdistani 06:06 PM - 2014-12-18
وەزیری خوێندنی باڵا لەزانكۆی هەڵەبجەوە یەكەم سەردانی خۆی دەستپێكرد

وەزیری خوێندنی باڵا لەزانكۆی هەڵەبجەوە یەكەم سەردانی خۆی دەستپێكرد

ئەمڕۆ 2014/12/18 بەمەبەستی لەنزیكەوە ئاگاداربوون لە كێشەو كەموكورتیەكانی ناوەندە زانستییەكانی خوێندنی باڵا لەزانكۆی هەڵەبجەو هاوكات ئاشنان بوون بەگیروگرفتی زانكۆكان، د.یوسف گۆران وەزیری خویندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی یەكەمین سەردانی خۆی بۆ زانكۆكانی كوردستان لەزانكۆی هەڵەبجەوە دەستپێكرد.

لەدەستپێكی سەردانەكەیدا، سەردانی سەرۆكایەتی زاكۆی هەڵەبجەی كردوو لەلایەن د.خەسرەو عەبدوڵڵا سەرۆكی زانكۆو ئەنجومەنی زانكۆی هەڵەبجە پێشوازی لێكراو پاش گفتوگۆیەكی چڕ لەسەر  كێشەو كەموكورتیەكان كەمپی زانكۆی هەڵەبجەو فاكەڵتی پەروەردەو زانستە مرۆڤایەتیەكان و كۆلێجی تەكنیكی كشتوكاڵی بەسەر كردوە.

دواتریش لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند:لەدرێژەی بەرنامەكانی خۆمدا بۆ بەسەر كردنەوەی سەرجەم زانكۆكان و ئاگادار بوون لە گرفت و كەموكورتیەكان و ئاستی زانستی زانكۆكان، یەكەم سەردانم بەزانكۆی هەڵەبجە دەستپێكرد لەبەر بوونی ئەو سەنگ و پێگەیەی هەڵەبجە هەیە لەمێژووی گەلەكەمانداو هاوكات پارێزگایەكی نوێی كوردستانەو هاتووین لە نزیكەوە لە گرفتەكانی بكۆڵینەوە.
وتیشی: لەبەرنامەی وەزارەتەكەماندایە ستافی ئەكادیمی بۆ سەرجەم زانكۆ تازەكان دابین بكەین و زۆرینەی دامەزراندنەكانیشمان بۆ خویندكارانی تواناسازی دەبێت كە تەواویانكردوەو رێژەیەكی بەرچاویشیان دەنێرین بۆ  زانكۆی هەڵەبجە.

سەبارەن بەكەمپی نوێی زانكۆی هەڵەبجەش وتی:بەهۆی قەیرانی دارییەوە بەشێك لەكارەكانی كەمپەكە وەستاون و لەگەڵ جێگیربوونی دارایی هەرێمدا بودجەی پێویستی بو دابین دەكەین و هەوڵدەدەین بەزوترین كات تەواوی بكەین.

زانكۆی هەڵەبجە رۆژ بەڕۆژ گەشەكردن بەخۆیەوە دەبینێ‌ و تەنها لەم ساڵدا چوار بەشی نوێی تێدا كراوەتەوەو 360 خوێندكاری وەرگرتوەو بۆ ساڵی ئایندەش لە بەرنامەدایە چەندین بەشی نوێ‌ تێدا بكرێتەوە.

PUKmedia فەرحان حەمەخان - هەڵەبجە

 

 

4551818122014_12.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket