riklam

كۆسره‌ت ره‌سوڵ: ئاینده‌ی كورد رۆشنه‌

kurdistani 05:26 PM - 2014-12-18
كۆنگرێسی ئه‌مریكا هاوكارو پشتیوانی هه‌رێم ده‌كه‌ین

كۆنگرێسی ئه‌مریكا هاوكارو پشتیوانی هه‌رێم ده‌كه‌ین

ئه‌مڕۆ 18-12-2014 كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به‌ ئاماده‌بوونی به‌كر مسته‌فا راوێژكاری سه‌ربازی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و رێباز بێركۆتی سه‌رۆكی فراكسیۆنی سه‌وز له‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر و ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ شاری هه‌ولێر پێشوازی له‌ وه‌فدێكی كۆنگرێسی ئه‌مریكی به‌ سه‌رۆكایه‌تی دانا رۆهره‌ر باچه‌ر كرد.

له‌سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌دا وه‌فدی میوان سوپاسی پێشوازی جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانیان كردو تیشكیان خسته‌ سه‌ر ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌یان بۆ كوردستان و رایانگه‌یاند، كه‌ هاتوون تا له‌ نزیكه‌وه‌ ره‌وشه‌كه‌ ببینن و باسیان له‌ قاره‌مانێتی هێزی پێشمه‌رگه‌ كردو، وتیان: له‌ سه‌ره‌تای هاتنی تیرۆرستانه‌وه‌ دڵنیابووین كه‌ هێزی پێشمه‌رگه‌ به‌ره‌نگاریان ده‌بێته‌وه‌و به‌رپه‌رچیان ده‌داته‌وه‌ بۆیه‌ سه‌رسامین به‌ تواناو ئازایه‌تی پێشمه‌رگه‌.

لای خۆیه‌وه‌ كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سوپاسی سه‌ردانه‌ مه‌یدانییه‌كانی ئه‌ندامانی كۆنگرێسی ئه‌مریكی كرد بۆ كوردستان و وتی: ئێمه‌ به‌ هه‌موو توانایه‌كمان روبه‌ڕووی تیرۆر ده‌بینه‌وه‌و هه‌میشه‌ش جه‌ختمان له‌سه‌ر كردۆته‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ هاوكاری زیاتری پێشمه‌رگه‌ بكرێت.

له‌ به‌شێكی تری وته‌كانیدا، جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان وتی: ئه‌و شه‌ڕه‌ی ئێستا پێشمه‌رگه‌ ده‌یكات ته‌نها بۆ پاراستنی خاكی كوردستان نییه‌، به‌ڵكو ئه‌م شه‌ڕه‌ شه‌ڕی روبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی فكری توندڕه‌وییه‌ له‌ جیهاندا.

له‌ به‌شێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه‌دا وه‌فدی كۆنگرێسی ئه‌مریكی دووپاتیان كرده‌وه‌و وتیان: دڵنیابن له‌وه‌ی ئێمه‌ له‌ كۆنگرێسی ئه‌مریكا پاڵپشت و پشتیوانی ته‌واوی ئێوه‌ین و هه‌وڵده‌ده‌ین هاوكاری زیاترتان بكرێت.

لایه‌نێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه‌ ته‌رخانكرا بۆ داهاتووی كورد، له‌مباره‌یه‌وه‌ كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی وتی: به‌ هاوكاری و پاڵپشتی هاوپه‌یمانان و دۆستانی گه‌لی كورد ئاینده‌ی گه‌له‌كه‌مان رۆشنه‌و خه‌بات ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی به‌ مافه‌كانمان بگه‌ین و خه‌ونی چه‌ند ساڵه‌مان بێته‌ دی.

له‌ كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا به‌پێویستیانزانی كه‌ هاوپه‌یمانێتی بۆ روبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر فراوانتر بكرێت و هه‌وڵه‌كان زیاتر یه‌ك بخرێن بۆ ئه‌وه‌ی زوو به‌ زوو ئه‌و جه‌نگه‌ كۆتایی پێ بێت.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket