riklam

حكومەتی هەرێم داوای هاوكاری دەكات

kurdistani 05:13 PM - 2014-12-18
نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان خۆشحاڵی خۆی بۆ ریَكه‌وتنه‌كه‌ی هه‌رێم و به‌غدا ده‌ربڕی

نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان خۆشحاڵی خۆی بۆ ریَكه‌وتنه‌كه‌ی هه‌رێم و به‌غدا ده‌ربڕی

سەرۆكی حكومەتی هەرێم لەگەڵ نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عیراق كۆبوویەوە.

بەپێی راگەیەنراوێكی حكومەتی هەرێم، ئەمڕۆ 2014/12/18 نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێم پێشوازی لە نیكۆلای میلادینۆف نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عیراق كردوەو لە دیدارێكدا رەوشی ئاوارەو پەنابەران لەهەرێمی كوردستان تاووتوێكراوەو جەخت لەوەكروەتەوە كە حكومەتی هەرێمی كوردستان هەموو تواناكانی خستووەتەگەڕ بۆ ئەوەی بتوانێت وەك پێویست خزمەت بە ئاوارەو پەنابەران بكات و كۆمەك و هاوكارییان پێشكەش بكات، بەتایبەتی لەم وەرزی سەرماو سۆڵەدا، بەڵام بارەكە زۆر لە تواناكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان قورسترە، بۆیە جەخت لەوە كرایەوەتەوە ‌كە عیراق و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش رۆڵێكی زیاتر بۆ هاوكارییان بگێڕێت و لەمبارەیەوە نەتەوە یەكگرتووەكان كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی هان بدات تا ئاوڕی جدیتر لەم كەیسە بداتەوە.
لە دیدارەكەدا نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان خۆشحاڵیی خۆی بۆ رێككەوتنی نێوان حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدراڵ دەربڕیوەو پشتگریی خۆی و رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكانی بۆ لێكگەیشتن و چارەسەركردنی هەموو كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا دووپاتكردوەتەوە.
سەرۆكی حكومەتی هەرێمیش هیوای خواستوە ئەم رێككەوتنە ببێتە هۆی چارەسەركردنی تەواوی كێشەكان و ببێتە هاندەرێك بۆ حكومەتی فیدراڵ تا چارەسەری گونجاو لە بەرژەوەندیی تەواوی عیراق و هەرێمی كوردستاندا بۆ هەموو كێشەو گرفتەكان بدۆزێتەوە.

هەر لەو كۆبوونەوەیەدا رەوشی سەربازی و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆرستانی داعش و پرسی دامەزراندنی هێزی پاسەوانی نیشتمانی، بەشێكی دیكەی دیدارەكە بوو، هەروەها هەردوولا داكۆكییان لەئاشتبونەوەی نیشتمانی لە عیراق كردو هیوایان خواست هەموو لایەنە عیراقییەكان بەگیانێكی نیشتمانییەوە مامەڵە لەگەڵ رەوش و بارودۆخەكەدا بكەن.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket