riklam

كه‌سێكی ئالوده‌بووی ماده‌ی هۆشبه‌ر سزادرا

kurdistani 04:53 PM - 2014-12-18
بۆ ماوه‌ی یه‌ك ساڵ به‌ند ده‌كرێت

بۆ ماوه‌ی یه‌ك ساڵ به‌ند ده‌كرێت

راگه‌یاندنی ئاسایشی سلێمانی دوای ده‌ستگیركردنی كه‌سێك كه‌ ئالوده‌بووی ماده‌ی هۆشبه‌ره‌كانه‌، ئه‌مڕۆ 18-12-2014 سزادانی ئه‌وكه‌سه‌ی ئاشكراكرد كه‌ دادگا بڕیاری له‌سه‌رداوه‌.

له‌درێژه‌ی كارو چالاكیه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانی، به‌مه‌به‌ستی بنبڕكردن و رێگرتن له‌هێنان و بازرگانیكردن به‌ هه‌موو جۆره‌ مادده‌یه‌كی هۆشبه‌ره‌وه‌، هێزه‌كانی ئاسایشی سلێمانی توانیان له‌رۆژی 28-10-2014 له‌ ناو قه‌زای پێنجوێن، له‌ چالاكیه‌كدا و به‌بڕیاری دادوه‌ر به‌پێی ماده‌ی (14)ی مخده‌رات كه‌سێك به‌ناوی ( ڕ , ن , ڕ)، به‌تاوانی به‌كارهێنانی مادده‌ی هۆشبه‌ر و ئالوده‌بوون پێیه‌وه‌ ده‌ستگیربكه‌ن.

دوای گه‌ڵاڵه‌بونی دۆسیه‌كه‌ی وه‌ ره‌وانه‌كردنی بۆ دادگا، له‌ لایه‌ن دادگای تاوانه‌كانی سلێمانی/2 له‌ رۆژی 15-12-2014 سزادرا به‌ زیندانیكردن بۆ ماوه‌ی یه‌ك ساڵ و غه‌رامه‌كردنی به‌بڕی 150 هه‌زار دینار  .

PUKmedia راگه‌یاندنی ئاسایشی سلێمانی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket