riklam

مه‌به‌ستی سه‌ردانه‌كه‌ی وه‌فدی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق بۆ ئێران

kurdistani 03:33 PM - 2014-12-18
 رۆڵی سه‌رۆك مام جه‌لال-یان به‌رزنرخاند

رۆڵی سه‌رۆك مام جه‌لال-یان به‌رزنرخاند

وته‌بێژی فراكسیۆنی سه‌وز له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق مه‌به‌ست و ناوه‌ڕۆكی سه‌ردانه‌كه‌ی وه‌فدی په‌رله‌مانی عیراق ده‌خاته‌ڕوو و رایده‌گه‌یه‌نێت، مه‌به‌ستی سه‌ردانه‌كه‌ی وه‌فده‌كه‌ زیاتر بۆ پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ر دوو وڵات بووه‌و هه‌روه‌ها له‌و سه‌ردانه‌دا داوا له‌وڵاتی ئێران كرا كه‌رۆڵی هه‌بێت له‌سه‌قامگیركردنی بارودۆخی ئه‌منی عیراق.

 شوان داودی وته‌بێژی فراكسیۆنی سه‌وز له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: له‌ 16 ی ئه‌م مانگه‌وه‌ وه‌فدێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌سه‌رۆكایه‌تی سه‌لیم جبوری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق  و هه‌ردوو جێگره‌كه‌ی له‌سه‌ر بانگهێشتی شواری ئیسلامی ئێران سه‌ردانی ئه‌و وڵاته‌ی كرد.

 وتیشی: وه‌فده‌كه‌ نزیكه‌ی 50 كه‌س ده‌بووین و تێیدا 15 ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌ن، یاوه‌ری ئه‌و وه‌فده‌یان ده‌كرد.

راشیگه‌یاند: مه‌به‌ستی سه‌ردانه‌كه‌ زیاتر پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات  بوو، هه‌روه‌ها هه‌ر له‌و سه‌ردانه‌ماندا داوامان له‌ وڵاتی ئێرانكرد كه‌ رۆڵببینێت له‌ سه‌قامگیركردنی بارودۆخی ئه‌منی عیراقدا .

شوان داودی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: من وه‌ك نوێنه‌ری فراكسیۆنی سه‌وز به‌شداربووم له‌ وه‌فده‌كه‌داو له‌ دوو كۆبوونه‌وه‌ی جیادا رێزو سڵاوی سه‌رۆك مام جه‌لال-م گه‌یانده‌ سه‌رۆكی ئێران و هه‌روه‌ها سه‌رۆكی شورای ئیسلامی ئێران و ئه‌وانیش رۆڵی سه‌رۆك مام جه‌لال- یان به‌رز نرخاند، له‌پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئێران و عیراقدا و سه‌رۆك مام جه‌لال-یان وه‌ك خێمه‌یه‌ك وه‌سفكرد بۆ گه‌لی عیراق كه‌ توانیبووی هه‌موو گه‌لی عیراق له‌ژێر ئه‌و خێمه‌یه‌دا كۆبكاته‌وه‌.

ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد: وه‌فده‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌ك له‌ سه‌رۆكی ئێران و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی شورای ئیسلامی ئێران و چه‌ندین به‌پرسی ديكه‌ی ئه‌و وڵاته‌ كۆبویه‌وه‌و له‌گشت كۆبوونه‌وه‌كانیشدا باس له‌په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵاتی ئێران و عیراق و هاوكاری وڵاتی ئێران بۆ عیراق كرا.

PUKmedia دیار ستار

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket