riklam

ره‌بیعه‌.. فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كان بۆردومانی تیرۆرستان ده‌كه‌ن

kurdistani 01:51 PM - 2014-12-18
بۆردومانی هه‌موو ئه‌و جموجوڵه‌ سه‌ربازییانه‌ ده‌كه‌ن كه‌ تیرۆرستانی دعش له‌ناوچه‌كه‌ ده‌یكه‌ن.

بۆردومانی هه‌موو ئه‌و جموجوڵه‌ سه‌ربازییانه‌ ده‌كه‌ن كه‌ تیرۆرستانی دعش له‌ناوچه‌كه‌ ده‌یكه‌ن.

له‌شه‌وی  رابردووه‌وه‌ 17-12-2014 فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كان له‌سنووری ره‌بیعه‌ بۆردومانی مۆڵگه‌كانی تیرۆرستان ده‌كه‌ن و بۆردومانه‌كه‌ش تائاماده‌كردنی ئه‌م هه‌واڵه‌  به‌رده‌وامیی هه‌یه‌.

 سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌سه‌نگه‌ره‌كانی پێشه‌وه‌ی هێزكانی پێشمه‌رگه‌ له‌سنووری ره‌بیعه‌  به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: له‌شه‌وی رابردووه‌وه‌ فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كان بۆردومانی هه‌موو ئه‌و جموجوڵه‌ سه‌ربازییانه‌ ده‌كه‌ن كه‌ تیرۆرستانی دعش له‌ناوچه‌كه‌ ده‌یكه‌ن.

 سه‌رچاوه‌كه‌ وتیشی: له‌ئێستادا فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كان بۆرومانی گوندی عه‌وێنات ده‌كه‌ن كه‌ له‌ئێستادا به‌ده‌ست تیرۆرستانه‌وه‌یه‌، هه‌روه‌ها به‌هۆی بۆردومانه‌كه‌وه‌ تائێستا زه‌ره‌روو زیانه‌كانی تیرۆرستان نه‌زانراوه‌، به‌ڵام به‌پێی زانیارییه‌كان له‌و بۆردومانه‌دا زیانی زۆر به‌ر تیرۆرستان كه‌وتووه‌.

PUKmedia دیار ستار

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket