riklam

دیاله‌... 18 مزگه‌وت ته‌قێنراونه‌ته‌وه‌

kurdistani 01:33 PM - 2014-12-18
 ته‌نها ئه‌و مزگه‌وتانه‌یان نه‌ته‌قاندۆته‌وه‌ كه‌ خۆیان تێیدا نیشته‌جێبوون

ته‌نها ئه‌و مزگه‌وتانه‌یان نه‌ته‌قاندۆته‌وه‌ كه‌ خۆیان تێیدا نیشته‌جێبوون

ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای دیاله‌ له‌باره‌ی زیانه‌كانی گروپی تیرۆرستی داعش له‌چه‌ند ناوچه‌یه‌كی پارێزگای دیاله‌ ئه‌وه‌ ده‌خاته‌ڕوو، تیرۆرستانی داعش 18 مزگه‌وتیان له‌و ناوچانه‌ ته‌قاندۆته‌وه‌ كه‌ زۆرترین جموجۆڵی تێدابووه‌.
 
له‌وباره‌یه‌وه‌ ئیمان عه‌بدولوه‌هاب ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای دیاله‌ به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: راسته‌ تیرۆرستان له‌ژێر به‌رنامه‌یه‌كی دینیدا دروشمه‌كانی خۆیان بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌، به‌ڵام  ته‌نانه‌ت هیچ ره‌حێمێكیان به‌ شوێنه‌ ئاینی و ته‌نانه‌ت مزگه‌وته‌كانیش نه‌كردووه‌و ته‌نها له‌ سێ ناحیه‌و یه‌ك قه‌زا له‌سنوری پارێزگای دیاله‌ 18 مزگه‌وتیان ته‌قاندۆته‌وه‌ .

وتیشی: بۆ ماوه‌ی چه‌ند مانگێك تیرۆرستانی داعش هه‌ر سێ ناحیه‌ی جه‌له‌ولا و قه‌ره‌ته‌په‌و سه‌عدیه‌-یان داگیركردبوو، بۆیه‌ له‌و ماوه‌یه‌دا زیانی زۆریان به‌ ژێرخانی ئابووری كلتوری و ئاینی ناوچه‌كه‌ گه‌یاندووه‌  .
 
ئیمان عه‌بدولوه‌هاب رونشیكرده‌وه‌،  تیرۆرستان ته‌نها ئه‌و مزگه‌وتانه‌یان نه‌ته‌قاندۆته‌وه‌ كه‌ خۆیان تێیدا نیشته‌جێبوون و مه‌به‌ستی تایبه‌تی خۆیان به‌كاریان هێناوه‌، به‌رامبه‌ر به‌خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌كه‌.

PUKmedia سامان یاروه‌یس

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket