riklam

به‌ڕێژه‌ی 85% گه‌شتوگوزار كه‌میكردووه‌

kurdistani 11:18 AM - 2014-12-18
وێنه‌ی ئه‌رشیف

وێنه‌ی ئه‌رشیف

كۆمه‌ڵه‌ی چێشتخانه‌و میوانخانه‌كان به‌ هاوكاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گه‌شتوگوزاری سلێمانی ئه‌مڕۆ 18-12-2014، به‌ مه‌به‌ستی زانینی هۆكاره‌كانی كه‌می گه‌شتوگوزار له‌هه‌رێم، كۆنفرانسێكیان سازكرد.

حاجی كورده‌ سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی چێشتخانه‌و میوانخانه‌كان به‌ PUKmediaی راگه‌یاند: به‌ راوێژ له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك كه‌سانی شاره‌زاو پسپۆڕ له‌ بواری گه‌شتوگوزار و بۆ دانانی پلانێك له‌ دوای رووداوه‌ ئه‌منیه‌كانی ئه‌م دواییه‌ به‌مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی رێژه‌ی گه‌شتوگوزار زیاد بكه‌ینه‌وه‌ پرۆژه‌یه‌كمان گه‌ڵاڵه‌ كردووه‌و مه‌به‌ستمانه‌ جێبه‌جێی بكه‌ین.

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: له‌ساڵی 2011 له‌ به‌رزبوونه‌وه‌دا بوو هه‌ر دوای ئه‌وه‌ش پارێزگای هه‌ولێر به‌ پایته‌خی گه‌شتوگوزاری عه‌ره‌بی دیاریكرا، رێژه‌ی گه‌شتوگوزار له‌ ساڵی 2013 تامانگی 6ی ئه‌مساڵ به‌ڕێژه‌ی 7% به‌رده‌وام زیادی ده‌كرد.

رونیشیكرده‌وه‌: به‌ڵام دوای رووداوه‌ ئه‌منیه‌كانی ئه‌م دواییه‌ به‌ رێژه‌ی 85% گه‌شتوگوزار كه‌میكرد.

PUKmedia  سه‌فین ئه‌حمه‌د

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket