riklam

فه‌رمانبه‌رانی دابه‌شكردنی كاره‌با ده‌وامی ئاساییان هه‌ڵپه‌سارد

kurdistani 10:49 AM - 2014-12-18
"سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌ران رۆشتونه‌ته‌وه‌ ماڵه‌وه‌"

"سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌ران رۆشتونه‌ته‌وه‌ ماڵه‌وه‌"

سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 18-12-2014، فه‌رمانبه‌رانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌شی دابه‌شكردنی كاره‌بای سلێمانی بایكۆتی ده‌وامیان كرد.


له‌و باره‌یه‌وه‌ هیوا عه‌بدوڵڵا به‌ڕێوه‌به‌ری دابه‌شكردنی كاره‌بای سلێمانی به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: به‌هۆی ئه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌رانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌مان موچه‌ی مانگی 10 یان وه‌رنه‌گرتووه‌ ئه‌مڕۆ بایكۆتی ده‌وامیان كرد.


وتیشی: سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌ران رۆشتونه‌ته‌وه‌ ماڵه‌وه‌.


جێی باسه‌ له‌ سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه‌ به‌هۆی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێمه‌وه‌ كێشه‌ كه‌وتوه‌ته‌ نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی عیراق.


هه‌رله‌و كاته‌شه‌وه‌ بودجه‌ی هه‌رێم له‌ لایه‌ن حكومه‌تی عیراقه‌وه‌ بڕاو قه‌یرانی دارایی له‌سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان دروستوو، هه‌روه‌ها موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران له‌ كاتی خۆیدا دابه‌شناكرێت.


هه‌رچه‌نده‌ له‌ سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌وه‌ ده‌ستكرا به‌ دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی 10ی فه‌رمانبه‌ران به‌ڵام تائێستا هه‌ندێك وه‌زاره‌ت ماوه‌ كه‌ موچه‌ وه‌ربگرن.


PUKmedia  سه‌فین ئه‌حمه‌د و كاروان عه‌لی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket