riklam

سلێمانی.. رێكه‌وتنی روناكبیری له‌ نێوان دوو ناوه‌ندی رۆشنبیریدا ئیمزاده‌كرێت

kurdistani 07:54 PM - 2014-12-17
رێكه‌وتنی روناكبیری ناوه‌ندی رۆشنگه‌ریی چاودێری و بنكه‌ی روناكبیریی گه‌لاوێژ

رێكه‌وتنی روناكبیری ناوه‌ندی رۆشنگه‌ریی چاودێری و بنكه‌ی روناكبیریی گه‌لاوێژ

مه‌لا به‌ختیار: سلێمانی پرشنگی رۆشنبیری له‌ هه‌موو به‌شه‌كانی كوردستان ده‌نگ ده‌داته‌وه‌.

ئه‌مڕۆ 17-12-2014، له‌ هۆڵی دیالۆگ له‌ شاری سلێمانی مه‌راسیمی رێكه‌وتنی روناكبیری له‌ نێوان ناوه‌ندی رۆشنگه‌ریی چاودێری و بنكه‌ی روناكبیریی گه‌لاوێژ له‌گه‌ڵ نوسه‌ران و روناكبیرانی رۆژئاوای كوردستان ئیمزاكرا.

 به‌ ئاماده‌بوونی مه‌لا به‌ختیار لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی و د . ئاسۆ فه‌ره‌یدون پارێزگاری سلێمانی نوێ و ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی نوێ و ژماره‌یه‌ك روناكبیر و وه‌فدی باڵا و نوسه‌رانی رۆژئاواو نوسه‌رانی شاری سلێمانی ئاماده‌بوون.

سه‌ره‌تای مه‌راسیمه‌كه‌ ساتێك وه‌ستان بۆ گیانی پاكی شه‌هیدانی كوردستان و دواتر مه‌لا به‌ختیار وته‌یه‌كی خوێنده‌وه‌ كه‌ تێیدا هاتبوو، ئه‌مڕۆ شاری سلێمانی میوانی ئازیزی هه‌یه‌، كه‌ له‌ رۆژئاواوه‌ هاتوون، نوسه‌ر و رۆشنبیرن هاتوون بۆ پایته‌ختی روناكبیری، ده‌لیلی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ سلێمانی پرشنگی رۆشنبیری له‌ هه‌موو به‌شه‌كانی كوردستان ده‌نگ ده‌داته‌وه‌، ئه‌مڕۆ ڕۆژێكی دڵخۆشكه‌ره‌یه‌ كه‌ ڕۆژی ئاڵای كوردستانه‌، ئاڵایه‌ك كه‌ به‌ده‌یان هه‌زار قوربانی داوه‌، ئێمه‌ی نه‌ته‌وه‌ی كورد له‌ ئاڵای خۆمان بێ به‌ش كرابووین .

وتیشی: " داوا له‌ د.ئاسۆ پارێزگاری سلێمانی ده‌كه‌م كه‌ له‌ شاری سلێمانیدا شوێنێك دابین بكات بۆ شوێنی په‌یكه‌ری شه‌هیدی نه‌ته‌وه‌كه‌مان ئارین میركار، كه‌ یه‌كێك بوو له‌و ژنه‌ قاره‌مانانه‌ی كه‌خۆی  به‌ چه‌كداره‌كانی داعشدا ته‌قانده‌وه‌  له‌ 5-10-2014 و یه‌كێك بوو له‌و ژنانه‌ی له‌ مێژووی كوردا كه‌ خۆی به‌ 12  داعشدا ته‌قانده‌وه‌، له‌ شارێكی وه‌كو كۆبانێ كه‌ گه‌مارۆدرا بوو، ئه‌مه‌ش ده‌لاله‌تی ئه‌وه‌ بوو كه‌ پێشمه‌رگه‌ نه‌گه‌شتبوه‌ كۆبانێ .

راشیگه‌یاند: یه‌كێكیش له‌و شه‌هیدانه‌ی تر كه‌ ژنه‌ فه‌رمانده‌ نه‌قیب ره‌نگین بوو كه‌ له‌ سنوری كه‌ركوكدا شه‌هید بوو .

دواتر د . ئاسۆ فه‌ره‌یدون پارێزگاری سلێمانی نوێ وتارێكی خوێنده‌وه‌و وتی: پیرۆزبایی بنكه‌ی روناكبیری گه‌لاوێژ و ناوه‌ندی ڕۆشنبیری چاودێر و ڕۆشنبیرانی ڕۆژئاوای كوردستان ده‌كه‌م بۆ ئیمزاكردنی ئه‌م رێكه‌وتنامه‌یه‌ .

وتیشی: " خه‌ونی باوباپیرمان هاتۆته‌ دی ئه‌وه‌تا كه‌ هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستانی لێك نزیك كردۆته‌وه‌، ئه‌وه‌تا ده‌بینین شه‌ڕڤانان له‌ ڕۆژئاوای كوردستان، ئه‌وه‌تا گه‌ریلا قاره‌مانه‌كان له‌ جه‌له‌ولا و له‌ كه‌ركوك و خانه‌قین و ناوچه‌كانی تر شانبه‌شانی یه‌كتر دژی داعش وه‌ستاون بۆ پاراستنی خاكی كوردستان .


PUKmedia جه‌عفه‌ر حسێن – سلێمانی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket