riklam

ئه‌ڵمانیا.. مه‌شق و راهێنان به‌ پێشمه‌رگه‌ ده‌كات

kurdistani 07:06 PM - 2014-12-17
هاتنی سه‌ربازی پسپۆڕی بۆ هه‌رێم پێشمه‌رگه‌ به‌هێزتر ده‌كات

هاتنی سه‌ربازی پسپۆڕی بۆ هه‌رێم پێشمه‌رگه‌ به‌هێزتر ده‌كات

ئه‌مڕۆ 17-12-2014 ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی ئه‌ڵمانیا ره‌زامه‌ندی خۆی سه‌باره‌ت به‌مه‌شق و راهێنانی سوپاكه‌ی له‌عیراق ده‌ربڕی و چاوه‌ڕوانیش ده‌كرێت ژماره‌ی ئه‌و پسپۆڕه‌ سه‌ربازیانه‌ی كه‌ده‌ینێرن له‌شاری هه‌ولێر مه‌شق و راهێنان به‌هێزی پێشمه‌رگه‌ بكات.

وه‌ك سایتی دۆیشه‌ڤیلله‌ نوسیوه‌یه‌تی ژماره‌ی ئه‌و پسپۆڕه‌ سه‌ربازیانه‌ 100 سه‌ربازه‌ و له‌چوارچێوه‌ی پڕۆسه‌ی روبه‌ڕووبونه‌وه‌ی رێكخراوی تیرۆرستی داعشه‌ له‌ عیراق.

حكومه‌تی ئه‌ڵمانی ئه‌مڕۆ بڕیاری له‌سه‌ر ئه‌و ئه‌ركه‌ چاوه‌ڕوانكراوه‌ی سوپای ئه‌ڵمانیدا، له‌عیراق سه‌باره‌ت به‌مه‌شق و راهێنانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان وه‌ك به‌شێك له‌روبه‌ڕووبونه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی (داعش) په‌سه‌ندكرد.

هه‌ر له‌هه‌واڵه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌ تائێستا قسه‌ له‌سه‌ر راپه‌ڕاندنی ئه‌م ئه‌ركه‌ده‌كرێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م راهێنانه‌ له‌ده‌ره‌وه‌ی چه‌تری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان وپه‌یمانی ئه‌تڵه‌سی ناتۆیه‌و بڕیارێكی ئه‌ڵمانیه‌.

ماوه‌ته‌وه‌ په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا (بوندستاگ) بڕیاری كۆتایی له‌سه‌رئه‌م پرۆژه‌یه‌ په‌سه‌ندكراوه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بدات، چاوه‌ڕوانیش ده‌كرێت له‌سه‌ره‌تای مانگی كانونی یه‌كه‌می ساڵی 2015 دا دوای گه‌ڵاڵه‌كردنی بیروڕاكان، بڕیار له‌سه‌ر ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بدرێت.

شایانی باسه‌ هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ روبه‌ڕووبونه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی پێكهاتووه‌ له‌ 60 ده‌وڵه‌ت وئه‌ڵمانیا له‌و چوارچێوه‌یه‌دا به‌كرده‌وه‌ به‌بڕی 70 ملیۆن یۆرۆ چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی بۆهێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ناردووه‌، به‌ڵام تائێستا سوپای ئه‌ڵمانیا به‌شداری ئه‌و هێرشه‌ئاسمانیانه‌ی نه‌كردووه‌ كه‌ده‌كرێته‌ سه‌ر ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ناسراو به‌ داعش.

PUKmedia شه‌هاب عوسمان-ئه‌ڵمانیا

5651917122014_2222.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket