riklam

پسپۆڕێك: به‌به‌رزكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم قه‌یرانه‌كان تێده‌په‌ڕێت

kurdistani 05:35 PM - 2014-12-17
زیادكردنی هه‌نارده‌ی نه‌وت گه‌شه‌ی ئابوری خێراتر ده‌كات

زیادكردنی هه‌نارده‌ی نه‌وت گه‌شه‌ی ئابوری خێراتر ده‌كات

له‌میانی به‌ڕێوه‌چوونی كۆنفرانسی نه‌وت و غازی هه‌رێم كه‌له‌ له‌نده‌نی پایته‌ختی به‌ریتانیا به‌ڕێوده‌چێت، ئاشتی هه‌ورامی وه‌زیری سامانه‌ سروشتیه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: له‌ ساڵی 2015 هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان ده‌گاته‌ 800 هه‌زار به‌رمیل له‌ رۆژێكدا، به‌مه‌ش ئاستی گه‌شه‌ی ئابوری هه‌رێم به‌رزده‌بێته‌وه‌و قه‌یرانه‌كان تێده‌په‌ڕێنێت. 

سه‌باره‌ت به‌ به‌رزكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت و كاریگه‌رییه‌كانی له‌سه‌ر ئابوری هه‌رێم و تێپه‌ڕاندنی قه‌یرانه‌كان، د. عیزه‌ت سابیر پسپۆڕی ئابوری و ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌مڕۆ 17-12-2014، به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: تا هه‌نارده‌كردنی نه‌وت زیادبكرێت ئه‌وه‌نده‌كاریگه‌ری باشی ده‌بێت له‌ زیادكردنی داهاتی هه‌رێمی كوردستان، هه‌وره‌ها كاریگه‌ری باشی ده‌بێت له‌ بوژاندنه‌وه‌ی ژێرخانی ئابوری هه‌رێمی كوردستان له‌به‌ر ئه‌وه‌ چه‌ند بتوانین هه‌رێم نه‌وت زیاتر هه‌نارده‌بكات و به‌رهه‌می نه‌وت زیادبكات ئه‌وه‌نده‌ی تر گه‌شه‌ی ئابوری وڵات زیاتر ده‌بێت و قه‌یرانی داراییش خێراتر تێده‌په‌ڕێت.

هه‌رسه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئه‌گه‌ر هه‌رێم قه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی بكات له‌وباره‌دا ده‌توانێت له‌كاتی خۆیدا قه‌رزه‌كان بداته‌وه‌؟

د. عیزه‌ت وتی: وڵاتان له‌ دونیادا كه‌ قه‌رز ده‌كه‌ن هۆكاره‌كه‌ی بێ پاره‌یی نییه‌، به‌ڵكو قه‌رز وه‌كو یه‌كێكی تر له‌ سه‌رچاوه‌ی ده‌رامه‌ته‌كان مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت، بۆ دروستكردنی ژێرخانی ئابوری وڵات و به‌هێزكردنی، وتیشی: له‌ زۆر وڵاتی دونیادا پڕۆژه‌ی ستراتیجی و پڕۆژه‌ی ژێرخانی ئابوری هه‌موو ساڵێك به‌ بودجه‌ی ئاسایی ناكرێت، بۆیه‌ زۆئاساییه‌ وڵاتان قه‌رزبكه‌ن بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و پڕۆژانه‌.

روونشیكردوه‌، ئه‌گه‌ر له‌ حاڵه‌تێكدا هه‌رێمی كوردستان قه‌رز بكات،هه‌مان كات داهاتی نه‌وتی زۆر بێت ئه‌و كات ده‌توانێت زووتر قه‌رزه‌كه‌ بداته‌وه‌، بۆیه‌ زۆربوون و كه‌مبوونی داهاتی نه‌وت و  هه‌نارده‌ی نه‌وت جێگره‌وه‌ نییه‌ بۆ قه‌رز، به‌ڵكو یارمه‌تی ده‌ره‌ بۆ ئه‌و قه‌رزه‌، ئه‌وه‌ قه‌رزه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمیش ده‌یكات رایگه‌یاندوه‌ بۆ ژێرخانی ئابوری و پڕۆژه‌ی ستراتیجی به‌كاری ده‌هێنێت باشترین پلانیش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ هه‌رله‌ساڵی یه‌كه‌مه‌وه‌ دوای ئه‌وه‌ی قه‌رزه‌كه‌ كرا هه‌موو ساڵێك پڕێك له‌ قه‌رزه‌كه‌ بده‌یته‌وه‌ و سوده‌كه‌شی بده‌یت.

به‌پێی وته‌كانی وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتیه‌كان كه‌له‌ ساڵی 2015 دا هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم بۆ 800 هه‌زار به‌رمیل له‌ رۆژێكدا به‌رزده‌كرێته‌وه‌، به‌پێی پێشبینی ئابوری ناسانیش له‌ ساڵی 2015 به‌دواوه‌ گه‌شه‌ی ئابوری هه‌رێم ده‌ستپێده‌كات و قه‌یرانه‌كان هه‌مووی تێده‌په‌ڕێنرێت.

PUKmedia زانیار مه‌جید

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket