riklam

له‌ 2015 دا هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم بۆ 800 هه‌زار به‌رمیل به‌رزده‌بێته‌وه‌

kurdistani 04:31 PM - 2014-12-17
هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێم كورتهێنانی  بودجه‌ی عیراق چاره‌سه‌ر ده‌كات

هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێم كورتهێنانی بودجه‌ی عیراق چاره‌سه‌ر ده‌كات

له‌ چواره‌مین كۆنفرانسی نه‌وت و غازی هه‌رێمی كوردستان كه‌ له‌ شاری له‌نده‌ن به‌ڕێوه‌ده‌چێت، وه‌زیری سامانه‌ سروشتییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌شداری ئه‌و كۆنفرانسه‌ی كردو راشیگه‌یاند، هه‌وڵده‌ده‌ین له‌ سێ مانگی سه‌ره‌تای 2015 هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێم بگه‌یه‌نینه‌ 800 هه‌زار به‌رمیل له‌ رۆژێكدا.

ئه‌مڕۆ 17-12-2014 وه‌زیری سامانه‌ سروشتییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌میانه‌ی به‌شداریكردنی له‌ چواره‌مین كۆنفرانسی نه‌وت و غازی هه‌رێمی كوردستان كه‌ له‌ ئێستادا له‌ له‌نده‌ن به‌ڕێوه‌ده‌چێت، گه‌شبینی خۆی به‌رامبه‌ر زیادبوونی هه‌رنارده‌كردنی نه‌وت له‌هه‌رێمی كوردستان ده‌بڕی له‌ سێ مانگی سه‌ره‌تای 2015 دا بۆ نزیكه‌ی 800 به‌رمیل له‌ رۆژێكدا، پێشی وابوو كه‌ ئه‌و داوایانه‌ی له‌لایه‌ن عیراقه‌وه‌ له‌سه‌ر هه‌رنارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێم تۆماركراون بكشێنرێنه‌وه‌ و هه‌وڵی زیاتركردنی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێم بدرێت به‌ هه‌وڵه‌كانی هه‌موو لایه‌ك، چونكه‌ هه‌نارده‌كردنی ئه‌و رێژه‌یه‌ هاوكارێكی باش ده‌بێت بۆ بودجه‌ی گشتی عیراق.

هه‌ر له‌و كۆنفرانسه‌دا وه‌زیری سامانه‌ سروشتییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: هه‌رچه‌نده‌ هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ناوه‌ندی عیراقی به‌ ته‌واوی چاره‌سه‌ر نه‌كراوه‌، به‌ڵام پێی وابوو هه‌وڵه‌كانی گفتوگۆی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و بابه‌ته‌ به‌ره‌وپێشچوونی به‌خۆیه‌وه‌ بینیوه‌ و هیواكانی چاره‌سه‌ركردن ئه‌رێنین.

PUKmedia رۆیته‌رز

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket