riklam

هێرۆخان سەردانی مەڵبەندی هەولێر دەكات

kurdistani 04:56 PM - 2014-12-16
 باسیان لەپرسی پێكهێنانی حكومەتی خۆجێی پارێزگاكان كرد

باسیان لەپرسی پێكهێنانی حكومەتی خۆجێی پارێزگاكان كرد

ئەمڕۆ 2014/12/16 بۆ تاووتوێكردنی دۆخی یەكێتی و پرسی پێكهێنانی حكومەتی خۆجێی پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان، هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد، ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی سەردانی مەڵبەندی 3ی رێكخستنی هەولێری كردو لەلایەن هەریەك لە رزگار عەلی حەمەجان ئەندامی مەكتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەڵبەندو جێگران و كارگێڕانی مەڵبەندو ژمارەیەك لە ئەندامانی مەكتەبەكانی  یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە هەولێر و هەریەك لە بورهان سەعید سۆفی و عوسمان بانی مارانی، كادرانی پێشكەوتوو پێشمەرگەی دێرینی یەكێتیەوە پێشوازی لێكرا.

سەرەتا  رزگار عەلی حەمەجان بەناوی مەڵبەندو سەرجەم ئامادەبووان بەخێرهاتنی خاتوو هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەدی كردووخۆشحاڵی خۆی دەبڕی بەو سەردانەی بەڕێزیان، دواتر لە دانیشتنێكدا بەگشتی باسیان لە بارودۆخی سیاسی و ئیداری هەرێمی كوردستان و ناوچەكە بەگشتی كرد.

 تەوەرێكی تری دانیشتنەكە تایبەت بوو  بەیەكڕیزی یەكێتی ناو یەكێتیو  هەموان هاوڕابوون لەسەرپاراستنی یەكێتی ناو یەكێتی وەك بیلبیلەی چاو لەهەردۆخێكدا كە یەكێتی پێدا تێپەڕێت.

 پاشان باسیان لەڕێكەتنەكەی پارێزگای سلێمانی و رێككەوتنی نێوان هێزو لایەنە سیاسییەكان كردو خۆشحاڵی خۆیان دەربڕی بەو رێككەوتنەو هیواشیان خواست ئەم رێككەوتنەی پارێزگای سلێمانی  رەنگدانەوەی هەبێت بۆ تەاوی  پارێزگاكانی ترو ببێتە دەستپێكی رێككەوتن و یەكتر قبوڵكردنی سەرجەم لایەنەكان لەپارێزگاكانی هەرێمی كوردستان.

 دواتریش بەشێك لەئامادەبوان  بە پەرۆشەوە هەواڵی هەڤاڵ مام جەلال-یان پرسی و ئەویش لەلایەن خۆیەوە ئامادەبوانی دڵنیا كردەوە لە تەندروستی مام، وتیشی: ئێستا لەكوردستان تەندروستی باشەو بەپشتیوانی خواو بەهیمەتی دكتۆرەكان باشتر ئەبێ‌.

PUKmedia

 

33551616122014_DSC_1070.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket