یه‌كێتی هه‌رچوار پارچه‌ی كۆكرده‌وه
kurdistani 01:48 PM - 2014-12-16ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه له سه‌ره‌تاوه تا كۆتایی جێ په‌نجه‌ی یه‌كێتی پێوه‌یه
له‌رۆژی 14/12/2014 دا له‌پێگه‌ی ره‌سمی پارتی دیموكراتی كوردستاندا بابه‌تێك به ناوی (سه‌نگه‌ر هه‌ورامی) له‌ژێر ناونیشانی (پارتی هه‌رچوار پارچه‌ی كۆكرده‌وه.. ڕه‌شنووسێكی كوردستانییان به سۆسیال ئینته‌رناسیۆنال دا) بڵاوكردۆته‌وه، له‌به‌ر نارۆشنی و ناراستی ئه‌و بابه‌ته پێمان خۆشه ئه‌م راستیانه بخه‌ینه‌ڕوو.
سه‌ره‌تا ده‌مانه‌وێ بۆ نوسه‌ری به‌رێز ڕونبكه‌ینه‌وه، كه یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان تاكه پارتی كوردیه كه له ساڵی 2008 ه‌وه ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی رێكخراوی سۆسیال ئینته‌ر ناسیۆناڵه‌و جه‌نابی مام جه‌لالیش به‌هه‌ڵبژاردن له‌یه‌كێك له‌كۆبونه‌وه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌و رێكخراوه بووه به یه‌كێك له‌جێگرانی سه‌رۆكی رێكخراوه‌كه، له‌چوار چێوه‌ی ئه‌ندامێتی یه‌كێتیش له‌و رێكخراوه‌دا به‌شداری چه‌ندین كۆبونه‌وه‌و چالاكی كردوه، له زۆربه‌ی كۆمیته‌كانیشیدا یه‌كێتی نوێنه‌ری خۆی هه‌یه وه‌ك كۆمیته‌ی ژنان و لاوان و میدیا وئیتیك و چه‌ندینی تر. هه‌ر به ده‌ست پێشخه‌ری یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان له‌مانگی نیسانی ساڵی پاردا كۆمیته‌یه‌كی كوردی بۆ كۆمیته‌كانی رێكخراوه‌كه زیاد كرا‌و، زۆربه‌ی پارته كوردیه‌كانیش بانگێش كران بۆ ئه‌و كۆبونه‌وه‌یه كه له‌شاری سلێمانی سازكراو خودی به‌رێز "لویس ئه‌یالا" سه‌رپه‌رشتی كۆبونه‌وه‌كه‌ی كرد‌و له كۆتاییشدا سه‌رۆكایه‌تی كۆمیته‌كه‌ش به یه‌كێتی سپێردراو هه‌ڤاڵ مه‌لا به‌ختیاریش كرایه سه‌رۆكی كۆمیته‌ی كوردی ته‌نانه‌ت وه‌فدی پارتی دیموكراتیش به سه‌رپه‌رشتی به‌ڕێز هێمن هه‌ورامی ئاماده‌ی كۆبونه‌وه‌كه بوو.
سه‌باره‌ت به كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی رێكخراوه‌كه كه له‌رۆژانی 12 و 13 /12 /2014 كه له‌شاری جنیڤ به‌سترا، پێمان باشه ئه‌وه بۆ به‌رێز كاك سه‌نگه‌ر ڕون بكه‌ینه‌وه، كه ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه چه‌ندین مانگه له‌لایه‌ن یه‌كێتیه‌وه ئاماده‌كاری بۆ ده‌كرێت، ته‌نانه‌ت بانگێشت كردنی سه‌رجه‌م پارته كوردیه‌كان كه له‌لایه‌ن به‌رێز "جۆرج پاپاندریۆ" سه‌رۆكی رێكخراوه‌كه‌وه ڕا ده‌ستی یه‌كێتی كراوه به‌و سیفه‌ته‌ی كه ئه‌ندامی هه‌میشه‌یییه، له‌به‌ر گرنگی ناوه‌ڕۆكی كۆبونه‌وه‌كه سه‌ركردایه‌تی سیاسی یه‌كێتیش جه‌ختی له‌وه كردۆته‌وه كه ده‌بێ نوێنه‌ری پارته‌كانی هه‌رچوار پارچه‌كه ئاماده بن، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی چه‌ند رۆژێك پێش سازدانی كۆبونه‌وه‌كه یه‌كێتی به نوسراوێكی ره‌سمی لیستی ناوی سه‌رجه‌م پارته كوردییه‌كانی ره‌وانه‌ی رێكخراوه‌كه كرد‌و داواشی له‌رێكخراوه‌كه كردوه كه به گرنگی ده‌زانن هه‌ردووپارت (په‌یه‌ده‌و كۆمه‌ڵه) بكرێن به ئه‌ندامی چاو‌دێر، خودی ئه‌و نوسراوه‌ش له ئه‌رشیفی رێكخراوه‌كه پارێزراوه.
به‌خۆشحاڵییه‌وه هه‌ردوو پارت له‌م كۆبونه‌وه‌یه‌دا شه‌ره‌فی ئه‌ندامی چاودێریان پێ به‌خشرا. له‌هه‌موو ئه‌م ڕوداوانه‌شدا پارتی دیموكرات تا ئێستا هیچ سفه‌تێكی ئه‌ندامێتی نیه نه هه‌میشه‌یی و نه چاودێریش تاكو ده‌سه‌ڵاتی كۆكردنه‌وه‌ی پارته‌كانی هه‌رچوار پارچه‌كه‌ی هه‌بێ.
سه‌باره‌ت به‌و پرۆژه بڕیاره‌ی كه ئاماژه‌شتان پێداوه به‌داخه‌وه بێویژدانیه‌كی گه‌وره‌ت كردوه، چونكه ئه‌وه به پێشنیاری یه‌كێتی بوه‌و خودی به‌رێز لێپرسراوی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه یه‌ك به‌یه‌كی سه‌رۆك وه‌فده‌كانی ئاگاداركردۆته‌وه كه كۆببنه‌وه تاكو به یه‌ك ده‌نگ داواكاریه‌كان پێشكه‌ش بكه‌ن پاشان هه‌موو پارته‌كان پێكه‌وه‌دوای گفتوگۆیه‌كی باش نوسراوه‌كه‌یان نوسیوه‌و هه‌ڤاڵێكی ئێوه‌ش به ئینگلیزی نوسویه‌تی و به‌رێز كاك عبدول ره‌زاق فه‌یلیش پێداچونه‌وه‌ی بۆ كردوه پاشان ڕاده‌ستی سكرتایه‌تی رێكخراوه‌كه كراوه، ئه‌وانیش چه‌ند ڕاو‌سه‌رنجێكی خۆیان تێكه‌ڵ كردوه‌و پاشان خوێندراوه‌ته‌وه.
بۆیه به به‌رێز كاك سه‌نگه‌ر ده‌ڵێین، ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه له سه‌ره‌تاوه تا كۆتایی جێ په‌نجه‌ی یه‌كێتی پێوه‌یه‌و ئامانجیش لێێ ته‌نها خستنه‌ڕووی بارودۆخی كوردستان و ڕۆڵی پێشمه‌رگه‌و ژیانی ئاواره‌كان و كاراكردنی رۆڵی پارته كوردیه‌كانه له‌ناو ئه‌م رێكخراوه‌دا، بۆیه ده‌بێ راستیه‌كان نه شێوێنیت و وه‌ك خۆی ڕوداوه‌كان بخه‌یته‌ڕوو له‌گه‌ڵ رێزماندا.
په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان
PUKmedia تایبه‌ت
هەواڵی زیاتر
-
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
11:14 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
02:02 PM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم ره‌زامه‌ندی به‌غدای ده‌وێت
10:40 AM - 2024-04-20
قوباد تاڵەبانی: ئارامی سلێمانی هێڵی سوورە
08:59 PM - 2024-04-19
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
05:56 PM - 2024-04-19
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
10:43 AM - 2024-04-19
زۆرترین خوێنراو
-
دارایی عیراق سێ بانک بۆ دروستکردنی تەوتین دەستنیشان دەکات
کوردستان 04:35 PM - 2024-04-20 -
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆ بنەماڵەی خاتوو رقیە
پرسەنامە 03:27 PM - 2024-04-20 -
پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم ره‌زامه‌ندی به‌غدای ده‌وێت
کوردستان 10:40 AM - 2024-04-20 -
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
پرسەنامە 11:14 PM - 2024-04-19 -
قوباد تاڵەبانی: ئارامی سلێمانی هێڵی سوورە
کوردستان 08:59 PM - 2024-04-19 -
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
کوردستان 05:56 PM - 2024-04-19