لقی ده‌ره‌وه‌ی پێشمه‌رگه دێرینه‌كان: مام جه‌لال هێمای خه‌باتی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانه
kurdistani 08:34 PM - 2014-12-15پشتگیری خۆیان بۆ یه‌كێتی و رێبازه‌كه‌ی مامی گه‌وره دووپاتكرده‌وه
لقی ده‌ره‌وه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی پێشمه‌رگه دێرینه‌كانی كوردستان مه‌دالیای رێزلێنانی به‌خشیه ژماره‌یه‌ك پێشمه‌رگه‌ی دێرین.
له‌نێوان رۆژانی 13-14/12/2014 دا لقی ده‌ره‌وه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی پێشمه‌رگه دێرینه‌كانی كوردستان، كۆمیته‌ی پێشمه‌رگه دێرینه‌كانی به‌ریتانیای به‌سه‌ركرده‌وه‌و دوای چه‌ندین دیدارودانیشتن و به‌دواداچوون بۆ كاره‌كانی كۆمیته‌ولیژنه‌كانی و هه‌ڵسه‌نگاندنی كار‌و چالاكیه‌كان و قسه‌كردن له‌سه‌ربه‌رنامه‌ی ساڵی داهاتوو به‌تایبه‌تی دوای كۆبونه‌وه‌ی بیرمنگهام و هه‌ڵبژاردنی لیژنه‌ی ئه‌و شاره..ڕۆژی 14/12 له‌شاری له‌نده‌ن به‌ئاماده‌بوونی هاوار حاجی به‌رپرسی رێكخستنه‌كانی ناوه‌ندی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و ژماره‌یه‌كی دیار له‌كه‌سایه‌تی وكادروپێشمه‌رگه‌ی دێرین مه‌راسیمی به‌خشینی به‌شی یه‌كه‌می مه‌دالیای رێزلێنان له‌ژماره‌یه‌ك پێشمه‌رگه‌ی دێرین به‌رێوه‌چوو.
دوای رێزلێنان له‌گیانی پاكی شه‌هیدانی كوردستان..شه‌مال نامق به‌رپرسی كۆمیته‌ی خانه‌خوێی كۆمه‌ڵه‌ی پێشمه‌رگه دێرینه‌كانی كوردستان له‌به‌ریتانیا خۆشحاڵی خۆی به‌ڕێزلێنانی ئه‌وپێشمه‌رگه دێرینانه ده‌ربڕی به‌تایبه‌تی له‌م كاته‌دا كه‌پێشمه‌رگه بۆته‌جێی سه‌رسوڕمانی دنیا‌و هێمای رووبه‌ڕوبونه‌وه‌ی تیرۆر.
دواتر له‌وته‌یه‌كدا مه‌لا جه‌مال به‌رپرسی لقی ده‌ره‌وه‌ی پیشمه‌رگه دێرینه‌كانی كوردستان وێڕای خۆشحاڵی خۆی به‌كۆبونه‌وه‌یه‌كی رێزلێنانی له‌و جۆره ئاماژه‌ی به مێژووی پڕشكۆی پێشمه‌رگه‌و رۆڵ و پێگه‌ی له‌خه‌باتی رزگاری نیشتمانی كوردستاندا كرد‌و به‌هێماو سونبولی ئازادی و شۆڕش و ده‌ستكه‌وته‌كانی وه‌سفكرد.
له‌به‌شێكی تری وتاره‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌شه‌ری نه‌خوازراوی داعش كرد‌و له‌م باره‌یه‌وه وتی شه‌ری سه‌پێنراوی داعش هه‌ڕه‌شه‌یه بۆسه‌ر ئازادیه‌كانمان كه‌به‌خوێنی شه‌هیدان وخه‌بات و ساڵه‌های ساڵی قوربانیه‌كانمان به‌ده‌ستمان هێناوه هه‌مان كات هه‌ره‌شه‌یه بۆسه‌رئاشتی وئارامی وهه‌نگاوه‌كانی دیموكراسی و هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی گه‌وره‌شه بۆئاشتی جیهان..له‌به‌شیكی تری قسه‌كانیدا به‌رپرسی لقی ده‌ره‌وه ڕونیكرده‌وه كه‌ئه‌مڕۆ پێشمه‌رگه له‌بری هه‌موو جیهان شه‌رده‌كات و پێشمه‌رگه بۆته ژماره‌یه‌كی گرنگ له‌هاوكێشه‌كانی ناوچه‌كه‌داو ئه‌و ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌یه بۆكورد بۆته خاڵی وه‌رچه‌رخان وگرنگیشه بزانین چۆن كارته‌كان به‌كاردێنین، به‌تایبه‌تی كه‌ئه‌مڕۆ به‌پیچه‌وانه‌ی جاران جیهان له‌وه‌تێگه‌یشت كه‌پێگه‌ی كورد له‌به‌رامبه‌ر مه‌ترسیه‌كانی دنیادا چه‌ند گه‌وره‌یه‌و پشتگیری و دروستبونی هاوپه‌یمانێتی وهاوكاری و یارمه‌تی و پشتگیری كورد‌و پێشمه‌رگه قۆناغێكی نوێی گرنگه چ له‌سه‌ر ئاستی ناوچه‌كه‌و چ له‌سه‌ر ئاستی دنیا.
مه‌لا جه‌مال ئاماژه‌ی به‌ڕۆڵی كوردستانیان،پێشمه‌رگه دێرینه‌كانی ده‌ره‌وه‌و رێكخستن وهه‌ڤاڵانی یه‌كێتی دا به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هه‌رچوارپارچه‌ی كوردستان كه‌چۆن رژانه سه‌ر شه‌قامه‌كانی ئه‌وروپاو قورسایی خۆیان بۆ به‌ده‌ست هێنانی ئه‌وپشتگیریه له‌كوردو هێزی پێشمه‌رگه له‌پاڵ ده‌نگوسه‌دای داستانه‌كانی رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی پێشمه‌رگه له‌و شه‌ره‌مه‌ترسیداره‌دا به‌رامبه‌ر به‌تیرۆریستان هه‌م هه‌وڵه‌كانی سه‌ركردایه‌تی سیاسی كوردستان و دبلۆماسیه‌تی كورد‌و ڕه‌وه‌ندی كوردی پێكه‌وه وایانكرد جیهان بێده‌نگی بشكێنێ تاكارگه‌یشته ئه‌وه‌ی ته‌رازوی هێزی له‌ناوچه‌كه به‌گشتی وله‌به‌ره‌كانی شه‌ڕدا به‌تایبه‌تی به‌قازانجی مه‌سه‌له‌ی ره‌وای گه‌له‌كه‌مان بگۆڕێ وله‌سه‌ر ئاستی كوردستانیش په‌رله‌مانی كوردستان كانتۆنه‌كانی رۆژئاوا بناسێنێ و بڕیاری ناردنی هێزی پشتیوانی بۆ كۆبانی بدات.
له‌ده‌ریشه‌وه وێڕای پشتگیری نیوده‌وڵه‌تی یه‌كێتی ریزه‌كانی نه‌ته‌وه‌ییش پێی نایه قۆناغێكی نوێوه‌و بووه زه‌نگێك بۆ داگیركه‌ران وئازادیخوازانی دنیا.
مه‌لاجه‌مال له‌كۆتایی وته‌كه‌یدا سوپاسی كوردستانیانی ده‌ره‌وه پێشمه‌رگه‌ی دیرین،ڕێكخستنه‌كانی كرد كه‌رۆڵی گه‌وره‌یان گێڕاوه له‌و چالاكیانه‌دا له‌كۆتایی قسه‌كانیدا به‌رپرسی لقی ده‌ره‌وه هیوای خواست كه ساڵی 2015 ساڵی كۆتایی بێت له‌خراپی بژێوی ژیان وكه‌می مووچه‌و خزمه‌تگوزاریه‌كان و ساڵی ته‌بایی بێت له‌نێوان حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی مه‌ركه‌زی به‌غدا بۆ به‌یه‌كه‌وه ژیان وحكومڕانی هاوبه‌ش بۆگه‌لانی عیراق و كوردستان وحكومه‌تی بنكه‌فراوانی هه‌رێمیش ببێته هه‌وێن وبنه‌مای ده‌وله‌تی سه‌ربه‌خۆی یه‌كجاری كوردستان،كه‌ئه‌مه‌ش خه‌ونی له‌مێژینه‌ی هه‌موو تاكێكی گه‌له‌كه‌مانه.
سه‌باره‌ت به‌خه‌ڵات و مه‌دالیای رێزلێنانی پۆلێك له‌پێسمه‌رگه‌ش له‌به‌ریتانیا به‌رپرسی لقی ده‌ره‌وه ڕایگه‌یاند..وه‌ك پێشمه‌گه دێرینه‌كان له‌ده‌ره‌وه‌و له‌ناوه‌وه، به‌ئێستاشه‌وه ئاماده‌ی هه‌موو جۆره خه‌بات و قوربانی دانێكین وله‌م باره‌یه‌شه‌وه درێغیمان نه‌كردووه و هه‌رئێستاكه‌ش هه‌ڤاڵه‌كانمان له‌لقه‌كانی ناوه‌وه له‌به‌ره‌كانی شه‌ڕدان و به‌ده‌یانیشیان شه‌هیدو برینداربوون.كه‌دیاره هه‌موو ئه‌م تێز‌و بیروهزره‌ش له‌تواناو كاریزمای(سه‌ركرده‌ی پێشمه‌رگه) و (پێشمه‌رگه‌ی سه‌ركرده)، ئه‌ندامی كۆمه‌ڵه‌ی پێشمه‌رگه دێرینه‌كان (جه‌نابی مام جه‌لال) دایه، كه‌ناكرێت باسی بزوتنه‌وه‌ی شۆرشگێڕی كوردستان بكرێت و ناوی (مام) وه‌ك ئه‌ستێره‌یه‌كی دیار و گه‌ش ده‌رنه‌خرێت، بۆیه داواكارین له‌خوای مه‌زن كه‌ته‌ندروستی باشتر بێت و جارێكی تر‌و له‌قۆناغێكی جیا له‌رابردوو ڕۆڵی خۆی وه‌ك پسپۆڕ‌و پزیشكی چاره‌سه‌ری كێشه نه‌ته‌وایه‌تیه‌كانمان ببینێت و كوردستانی گه‌وره‌مان پێویستی پێیه‌تی و دڵنیاشین له‌چاوی خانه‌واده‌ی شه‌هیدان وكه‌م ئه‌ندامان وتێكۆشه‌ره دێرینه‌كان مام جه‌لالی تێدابه‌دی ده‌كرێ.
ده‌شمه‌وێ به‌ناوی سه‌رۆكی كۆمه‌له‌كه‌مان( كاك جه‌میل هه‌ورامی ) و ئه‌ندامانی لیژنه‌ی بالای كۆمه‌ڵه‌كه‌مان وبه‌ناوی خۆشمانه‌وه وه‌ك لقی هه‌نده‌ران له‌ناخی دڵمانه‌وه پیرۆزبایی له‌وده‌سته تێكۆشه‌ره ماندوونه‌ناسه ب‌كه‌ین كه‌ئه‌مڕۆ وه‌ك وه‌جبه‌ی یه‌كه‌م به‌ركه‌وتی ڕێزلێنانی مه‌دالیان كۆمه‌ڵه‌كه‌مانن. وه‌دیاره وه‌جبه‌كانی تری دووه‌م وسێهه‌میش به‌رده‌وام ده‌بێت وهیوادارین له‌داهاتوودا بتوانین ئه‌م پرۆسه‌یه ئه‌نجام بده‌ین تاهه‌موو ئه‌ندامانی كۆمه‌له‌كه‌مان ئه‌م ڕێزلێنانه بیانگرێته‌وه.
*له‌مه‌راسیمی رێزلێنانه‌كه‌دا به‌چه‌ندین پارچه‌شیعرو په‌خشان گوڵاوپرژێنی ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ی كرد كه‌له‌به‌ره‌كانی شه‌ری پاراستنی ئازادی وده‌ستكه‌وته‌كانی كوردستاندا شێرانه وه‌ستاون و بونه‌ته سونبولی خۆراگری گه‌له‌كه‌مان دواتر له‌لایه‌ن مه‌لاجه‌مال به‌رپرسی لقی ده‌ره‌وه‌و ئازاد خالد كارگێڕی لقی ده‌ره‌وه‌و به‌رپرسی ڕێكخراوه دیموكراسیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ولات مه‌دالیای رێزلێنان به‌خشرایه ئه‌م پێشمه‌رگه دێرینانه‌ی دانیشتووی ولاتی به‌ریتانیا:
1-ئه‌بوبه‌كر عه‌لی حه‌مه(مه‌لا به‌كرد)،2-لاوكۆ سادق كه‌ریم،3-عه‌بدولره‌حمان عوسمان یونس(دكتور زریان) 4-محه‌مه‌د ئه‌مین نه‌جم،5- سباح ئه‌حمه‌د محمه‌د ساڵح(مامۆستا ئارام)،6-ئاسۆ عزیز محیدین مسته‌فا،7-مسته‌فا محه‌مه‌د سادق حسن،8-سواره رسول ئیسماعیل عبدالله(مامۆستا پێشڕه‌و)،9-به‌ختیار ئه‌نوه‌ر مه‌حمود خان،10- ئومێد عوسمان عبدالره‌حمان،11 – ئیسماعیل ئه‌نوه‌ر حسن.له‌دوای ڕێزلینانه‌كش لقی ده‌ره‌وه‌و كۆمیته‌ی كۆمه‌ڵه‌كه له‌به‌ریتانیا دانیشتنێكی تایبه‌تیان به‌پرسی رێكخراوه‌یی به‌ڕێوه‌بردو تیایدا به‌رپرسوكارگیری لقی ده‌ره‌وه سروشتی پێكهاته‌و كاروبه‌رنامه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی پێشمه‌رگه دێرینه‌كانی ڕونكرده‌وه‌و ئه‌رك ومافه‌كانی پێشمه‌رگه‌و شیوازه‌كانی داكۆكیكردن له‌مافه‌كان پێشمه‌رگه‌یان خسته‌به‌رچاو تیشكیشیان خسته‌سه‌ر ئاسته‌نگ و كێشه‌كانی به‌رده‌میان و ده‌ستكه‌وت و ئه‌و كاروهه‌نگاوانه‌ی كه‌له‌ماوه‌ی داهاتودا كردویانه خستیانه‌ڕوو.
سه‌باره‌ت به‌لقی ده‌ره‌وه‌ش هه‌لوه‌سته‌یان له‌سه‌ر كاره‌كانیانكردو ئه‌وكاروچالاكیانه‌ی نواندویانه‌و ئه‌وبه‌رنامه‌و كارانه‌ی كه‌خراوه‌ته ئه‌جنده‌ی كاری داهاتووه‌وه باسی لێوه‌كرا له‌دانیشتنه‌كه‌دا كۆمیته‌ی كۆمه‌له له‌به‌ریتانیا باری سه‌رنجی خۆی ده‌ربڕی وپیشنیاروڕه‌خنه‌و ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌میان خسته‌ڕوو، كه‌تێكڕا پێكه‌وه گفتوگۆی راشكاوانه‌یان له‌سه‌ركردو گفتوگۆیه‌كی گه‌رم به‌ئاراسته‌ی گه‌شه‌پێدانی رێكخراوه‌كه له‌رووی یاسایی وكاروچالاكیه‌وه به‌رێوه‌چوو.
PUKmedia لقی ده‌ره‌وه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی پێشمه‌رگه دێرینه‌كانی كوردستان
هەواڵی زیاتر
-
نوسینگەی مەکتەبی سیاسی لەبەغدا کرایەوە
08:08 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن
07:39 PM - 2024-04-24 -
ئاسایشی هه‌ولێر گه‌نجێك ده‌كوژێت و بنه‌ماڵه‌كه‌ی داوای روونكردنه‌وه ده‌كه‌ن
06:05 PM - 2024-04-24 -
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
04:46 PM - 2024-04-24
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:13 PM - 2024-04-24 لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
خەڵاتی زێڕینی بلە بە 10 کەسایەتی نمونەیی بەخشرا
04:30 PM - 2024-04-23
زۆرترین خوێنراو
-
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
کوردستان 05:01 PM - 2024-04-24 -
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
عیراق 04:46 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ پێشوازی لە تیمی یەکێتی لە وەزارەتی تەندروستی دەکات
ی ن ک 02:22 PM - 2024-04-24 -
قوباد تاڵەبانی: هەر رۆژەی بیرخەرەوەی تاوانێکە
کوردستان 01:47 PM - 2024-04-24 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی لەقەرەبووکردنەوە و خزمەتی خەڵکی قەڵادزێ بەردەوامە
کوردستان 01:12 PM - 2024-04-24 -
سەعدی ئەحمەد پیرە: بۆردومانی قەڵادزێ ببێتە هەوێنی یەکڕیزی
کوردستان 12:39 PM - 2024-04-24 -
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
کوردستان 12:30 PM - 2024-04-24 -
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
کوردستان 10:14 AM - 2024-04-24