riklam

ژمارەیەك ئاوارەی چیای شەنگال گیانیانلەدەستدا

kurdistani 08:52 PM - 2014-12-14
هۆشداری رودانی كارەساتی مرۆیی دەكرێت

هۆشداری رودانی كارەساتی مرۆیی دەكرێت

قائیمقامی قەزای شەنگال رایدەگەیەنێ بەهۆی سەرماوە ژمارەیەك هاووڵاتی چیای شەنگال گیانیان لەدەستداوە، ماوەی شەش رۆژیشە هیچ بڕە خۆراكێك نەگەیشتوەتە چیاكە، ئەگەر لەماوەیەكی كورتیشدا كۆمەك نەگەیەنرێتە ئەو خێزانانەی لەوێن كارەساتی مرۆیی رودەدات.

مەیسەر حاجی قائیقامی قەزای شەنگال بە PUKmediaی راگەیاند: بەهۆی هاتنی وەرزی سەرماوەوە تائێستا ژمارەیەك ئاوارەی سەر چیای شەنگال گیانیان لەدەستداوە.

وتیشی: ژمارەی ئەوانەی لەسەر چیای شەنگالن، بەخێزانە ئاوارەكان و شەڕڤانەكانەوە 11 كەس دەبێت و ماوەی شەش رۆژیشە بەهۆی خراپی كەشوهەواوە لەڕێی فڕۆكەوە هیچ بڕە خۆراكێك نەگەیەنراوەتەوە ئاوارەكانی سەر چیاكە.

قائیمقامی قەزای شەنگال هۆشداریش دەدات لە رودانی كارەساتی مرۆی ئەگەر لایەنە پەیوەندیدارەكان لەنزیكترین كاتدا هاوكاری نەگەیەننە چیای شەنگال، وتی:ئەگەر لایەنە پەیوەندیدارەكان بەخێرایی هاوكاری و خۆراك نەگەیەننە چیای شەنگال ئەوا دەبێت چاوەڕوانی رودانی كارەساتی مرۆی بین.

ئەوەشی رونكردەوە ئەگەر بەزویی ئەو خێزانانەی كە لەسەر چیاكە ماونەتەوە رزگار نەكرێن ئەوا بەهۆی وەزری زستانەوە ژمارەی ئەوانەی گیان لەدەستدەدەن زیاتر دەبێت، بەتایبەت كە ژمارەیەكی زۆر ئاوارە لەو چیایەدان.

PUKmedia تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket