پێشمه‌رگه ناوێكی پیرۆزه ئه‌وروپا و دنیا به فه‌خره‌وه ناوی ده‌به‌ن
kurdistani 06:26 PM - 2014-12-14له‌شاری له‌نده‌ن خه‌ڵاتی رێزلێنان به‌خشرایه چه‌ند پێشمه‌رگه‌یه‌كی دێرین
له‌به‌ر رۆشنایی به‌رنامه‌یه‌كی پێشوه‌خت و له‌چوارچێوه‌ی به‌دواداچوون و به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی كۆمیته‌كانیدا لقی ده‌ره‌وه‌ی پێشمه‌رگه دێرینه‌كان له‌گه‌ڵ كۆمیته‌ی كۆمه‌ڵه‌ی پێشمه‌رگه‌دێرینه‌كانی به‌ریتانیادا كۆبوه‌وه‌و پرسه‌كانی رێكخراوه‌یی و به‌رنامه‌ی كار‌و چالاكیه‌كانی تاوتێكرد.
رۆژی 13-12-2014 مه‌لا جه‌مال به‌رپرسی لقی ده‌ره‌وه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی پێشمه‌رگه دیرینه‌كانی كوردستان به‌هاوڕێیه‌تی ئازاد خالد كارگێڕی لقی كۆمه‌له‌كه‌و به‌رپرسی رێكخراوه دیموكراسیه‌كانی ده‌ره‌وه، كۆمیته‌ی پێشمه‌رگه دیرینه‌كانی به‌ریتانیایان به‌سه‌ركرده‌وه‌و له‌كۆبونه‌وه‌یه‌كیشدا كه‌له‌باره‌گای كۆمیته‌ی رێكخستنی به‌ریتانیاو به‌ئاماده‌بوونی ستافی كۆمیته له‌شاری(بیرمه‌نگهام)به‌رێوه‌چوو، پرسه‌كانی رێكخراوه‌یی، هه‌لومه‌رجی ئه‌مڕۆو ئه‌ركه‌كان،رۆڵی هێزی پێشمه‌رگه له‌شه‌ڕی روبه‌ڕووبونه‌وه‌ی داعشدا‌و چه‌ندین بابه‌تی هه‌نوكه‌یی قسه‌و باسی گه‌رمی لێوه‌كرا.
دوای چه‌ند ساتێك وه‌ستان بۆرێزلێنان له‌شه‌هیدانی رێگای رزگاری نیشتمانی كوردستان رێبوار ئه‌حمه‌د به‌رپرسی كۆمیته‌ی به‌ریتانیای یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به‌خێرهاتنی لقی ده‌ره‌وه‌و كۆمه‌له‌ی پێشمه‌رگه دێرینه‌كانی به‌ریتانیای كرد‌و خۆشحاڵی خۆشی ده‌ربڕی كه‌له‌باره‌گای كۆمیته‌ی به‌ریتانا بۆیه‌كه‌مین جار له‌شاری بیرمه‌نگه‌هام پێشمه‌رگه دێرینه‌كان كۆبونه‌وه‌یه‌كی له‌وجۆره به‌تایبه‌تی له‌هه‌لومه‌رجێكی وه‌ك ئه‌مڕۆدا ده‌به‌ستن، كه‌پیشمه‌رگه جارێكی‌تر بۆته سونبولی خۆڕاگری و به‌رخودان.
دواتر شه‌ماڵ نامق به‌رپرسی كۆمیته‌ی كۆمه‌ڵه‌ی پێشمه‌رگه‌دێرینه‌كان له‌به‌ریتانیا وێڕای به‌خێرهێنانی لقی ده‌ره‌وه‌و پێشمه‌رگه‌كانی دانیشتووی به‌ریتانیا بایه‌خ و ئه‌جندای كۆبونه‌وه‌كه‌ی خسته‌ڕوو هیواشی خواست ئه‌م به‌سه‌ركردنه‌وه‌یه هه‌نگاوی ده‌ستپێكی كاروچالاكی باشتربێت و پێشمه‌رگه دێرینه‌كانی به‌ریتانیا وه‌ك هه‌میشه چۆن له‌رۆژه سه‌خته‌كاندا كوڕی مه‌یدانی خه‌بات بوون بۆ له‌مه‌ودواش به‌هه‌مان شێوه ئه‌ركه‌كانی خۆیان به‌جێ بێنن.
دواتر به‌رپرس و كارگێڕی لقی ده‌ره‌وه‌ی كۆمه‌ڵه‌كه له‌میانه‌ی چه‌ندته‌وه‌رێكدا تیشكیان خسته سه‌ر هه‌لومه‌رجی هه‌ستیاری ئه‌مڕۆی كوردستان و شه‌ڕی سه‌پێنراوی داعش و مه‌ترسیه‌كانی بۆسه‌ر ئازادی و ده‌ستكه‌وته‌كانی كوردستان و روبه‌ڕووبونه‌وه‌ی قاره‌مانانه‌ی هێزی پێشمه‌رگه له‌دوای 9-6-2014 وه، به‌درێژایی زیاتر له 1200 كیلۆمه‌ترو سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌و كێشه‌و قه‌یرانانه‌ی كه‌روبه‌ڕووی هه‌رێمی كوردستان بۆته‌وه له‌گه‌ل ئه‌وه‌شدا ئیراده‌ی پۆڵاینی میلله‌ته‌كه‌مان و شه‌ڕو داستانه‌كانی خۆڕاگری و گیان به‌خشینی پێشمه‌رگه‌و شه‌هیدبوونی سه‌دان پێشمه‌رگه‌ی قاره‌مان و برینداربوونی سه‌دانی تریش ئه‌و راستیه‌ی سه‌لماندووه، كه‌پێشمه‌رگه‌ی كوردستان سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌و قه‌یرانانه سه‌ره‌ڕای باری قورسی بژێوی ژیان، جارێكی تر سه‌لماندیانه‌وه كه‌وه‌ك چۆن به‌خه‌بات و تێكۆشانی چه‌ندین ساڵه‌و خوێنی شه‌هیده‌كانی ئازادی كوردستان و ده‌ستكه‌وته‌كانیان به‌دیهێناوه، به‌هه‌مان شێوه ئه‌ركی بنیاتنان و پاراستنی ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌شیان له‌سه‌رشانه‌و له‌پێناوی ئازادی خه‌ڵك و خۆش گوزه‌رانی گه‌له‌كه‌ماندا گیانی خۆیان به‌خت ده‌كه‌ن و داستانی بێ وێنه تۆمارده‌كه‌ن، به‌شێوه‌یه‌ك كه‌شه‌ڕی ئه‌مجاره‌و ناوی پێشمه‌رگه نه‌ك هه‌ر بۆته‌وه به‌سونبولی میلله‌تێك بۆئازادی و له‌شه‌ڕی تیرۆردا بگره بۆته ناوێكی پیرۆز كه‌ناوچه‌كه‌و ئه‌وروپاو دنیا به‌سه‌رسوڕمانه‌وه ناوی ده‌به‌ن.
هه‌رله‌میانه‌ی ئه‌و ته‌وه‌ره‌دا تیشك خرایه‌سه‌ر قۆناغێكی گرنگ له‌شه‌ری روبه‌ڕووبونه‌وه‌ی تیرۆردا ئه‌ویش ته‌سككردنه‌وه‌ی سنوری ده‌سه‌لات و پانتایی بونی داعشه له‌لایه‌ك و تێپه‌ڕاندنی ئه‌و قۆناغه‌و گواستنه‌وه‌ی بۆقۆناغی هێرشكردنه سه‌ریان و كێوماڵكردنی ناوچه‌كانه كه‌رۆژ به‌رۆژ ئاڵای كوردستان له‌و شوێنانه داده‌چه‌قێنرێت و ده‌شه‌كێته‌وه.
سه‌رنجی به‌شداربوانیشیان بۆئه‌وه راكێشا كه‌كۆمه‌ڵه‌ی پێشمه‌رگه دێرینه‌كانی كوردستان، سه‌ركرده‌كانی ده‌ره‌جه‌دارو ئه‌فسه‌رو پله باڵاكانی له‌ریزی پێشوه‌ی هه‌موو به‌ره‌كاندا بوون و ئه‌و راستیه‌یان سه‌لمانده‌وه وه‌ك جاران به‌هه‌مان شێوه سه‌نگه‌ری پێشه‌وه به‌كه‌س ناده‌ن.
له‌به‌شێكی تردا هه‌لومه‌رجی ئه‌مڕۆی عیراق و ناوچه‌كه‌و هاوكاری و پشتیوانی هاوپه‌یمانان له‌شه‌ڕی داعش و كۆبانی و خۆڕاگری شه‌ڕڤانان و هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هێزی پێشمه‌رگه‌دا ته‌وه‌رێكی تری دانیشتنه‌كه بوو.
به‌شێكی تری ئه‌و كۆبونه‌وه‌یه بۆبه‌دواداچوونی كاری رێكخراوه‌یی و پێداچونه‌وه‌ی كاره‌كانی رابردووبوو، له‌وباره‌یه‌وه پێشمه‌رگه دێرینه‌كانی به‌شداربووی كۆبونه‌وه‌كه راوبۆچوون و ڕه‌خنه‌و پێشنیاری خۆیان خسته‌ڕوو له‌به‌رامبه‌ریشدا وێڕای وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پێویست و به‌شداری گه‌رمی هه‌ڤاڵان به‌رپرسی لقی ده‌ره‌وه‌ی كۆمه‌ڵه‌كه سوپاسی پێشمه‌رگه دێرینه‌كانی له‌سه‌رئاستی ده‌ره‌وه‌و به‌تایبه‌تی به‌ریتانیا و كوردستانیان به‌گشتی كرد، كه‌به‌هه‌موو توانایه‌كیانه‌وه دوای سه‌رهه‌ڵدانی مه‌ترسی و هێرشه‌كانی داعش چ به‌هاوكاری راسته‌وخۆو ناڕاسته‌وخۆو چ به‌به‌شداریكردن له‌خۆپیشاندان و رێپێوانه‌كان و ده‌یان چالاكی تردا پشتیوانی هێزی پێشمه‌رگه‌یان كردووه‌و ته‌نانه‌ت ئه‌وه‌نده‌ی بۆشیان لوابێت گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆمه‌یدانی شه‌ڕه‌كان و ئه‌وه‌نده‌ی پێیان كرابێت درێغیان نه‌كردووه.
سه‌باره‌ت به‌ماف و ئه‌ركه‌كانیش په‌یامی كۆمه‌له‌كه‌یان گه‌یاند كه‌ئه‌وان كار بۆبه‌رز راگرتنی ناوی پێشمه‌رگه‌و ماف وپێداویستیه‌كانیان ده‌كه‌ن و له‌چورچێوه‌ی داوا‌و رێكخستنی یاسایی دا هه‌موو رێوشوێنێكی پێویستیان گرتۆته‌به‌رو داكۆكیكارده‌بن له‌ومافانه.
له‌دواین به‌شی دیداروكۆبونه‌وه‌كه‌دا به‌كۆی ده‌نگ ده‌ستنیشانی لیژنه‌یه‌ك كرا، بۆسه‌رپه‌رشتیكردنی كۆنفره‌نسی لیژنه‌ی بیرمه‌نگهامی پێشمه‌رگه دێرینه‌كان و له‌پڕۆسه‌یه‌كی دیموكراسیدا دواجار ده‌سته‌ی كارگێڕی لیژنه‌ی بیرمه‌نگهام هه‌ڵبژێردرا.
هه‌ر له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و سه‌ردانه‌ی لقی ده‌ره‌وه‌شدا بڕیاره 14-12-2014 له‌شاری له‌نده‌ن له‌مه‌راسیمێكدا مه‌دالیای رێزلێنانی كۆمه‌ڵه‌كه ببه‌خشرێته چه‌ند پیشمه‌رگه‌یه‌كی دێرین.
PUKmedia تایبه‌ت
هەواڵی زیاتر
-
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
11:14 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
02:02 PM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: ئارامی سلێمانی هێڵی سوورە
08:59 PM - 2024-04-19
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
05:56 PM - 2024-04-19
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
10:43 AM - 2024-04-19
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:09 AM - 2024-04-19
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆ بنەماڵەی خاتوو رقیە
پرسەنامە 03:27 PM - 2024-04-20 -
پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم ره‌زامه‌ندی به‌غدای ده‌وێت
کوردستان 10:40 AM - 2024-04-20 -
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
پرسەنامە 11:14 PM - 2024-04-19 -
قوباد تاڵەبانی: ئارامی سلێمانی هێڵی سوورە
کوردستان 08:59 PM - 2024-04-19 -
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
کوردستان 05:56 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
کوردستان 02:02 PM - 2024-04-19 -
پێشمەرگەی دێرین سەردار محەمەد بەسەردەکرێتەوە
ی ن ک 01:01 PM - 2024-04-19