riklam

شوێنه‌واری سلێمانی سوپاسی مه‌حمود سه‌نگاوی ده‌كات

kurdistani 12:50 PM - 2014-12-10
له‌به‌رامبه‌ر پێشكه‌شكردنی 12 دراوی زیوی سه‌رده‌می سوڵتان عه‌بدولحه‌مدی یه‌كه‌م

له‌به‌رامبه‌ر پێشكه‌شكردنی 12 دراوی زیوی سه‌رده‌می سوڵتان عه‌بدولحه‌مدی یه‌كه‌م

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شوێنه‌رواری سلێمانی سوپاسی مه‌حمود سه‌نگاوی و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ ده‌كات له‌ به‌رامبه‌ر پێشكه‌شكردنی 12 دراوی زیوی سه‌رده‌می سوڵتان عه‌بدولحه‌مدی یه‌كه‌م كه‌ له‌ ساڵی 1187ی كۆچی له‌ شاری قوسته‌نتینیه‌ لێدراوه‌.

هاشم عه‌بدوڵڵا به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی مۆزه‌خانه‌ی سلێمانی به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ كاك مه‌حمود سه‌نگاوی سه‌ردانی مۆزه‌خانه‌ی سلێمانی كردو ژماره‌یه‌ك ئاسه‌واری پێشكه‌ش به‌ مۆزه‌خانه‌كه‌مان كرد.

وتیشی: ئه‌و ئاسه‌وارانه‌ له‌ 12 دراوی زیوی سه‌رده‌می سوڵتان عه‌بدولحه‌میدی یه‌كه‌م پێكدێن كه‌ ساڵی 1187 كۆچی و له‌ ‌ شاری قوسته‌نتینیه‌ لێدراون و له‌ كاتی ئازادكردنی ناحیه‌ی جه‌له‌ولا له‌ ده‌ست تیرۆرستانی داعش كه‌وتوونه‌ته‌ ده‌ست پێشمه‌رگه‌، به‌ سوپاسه‌وه‌ له‌لایه‌ن به‌رپرسی میحوه‌ری گه‌رمه‌سێری هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌وه‌ پێشكه‌ش به‌ مۆزه‌خانه‌ی سلێمانی كران.

PUKmedia هۆزان فاتیح

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket