riklam

رێكخراوی ICMP : كارده‌كه‌ین بۆ دۆزینه‌وه‌ی ونبوانی شه‌ڕی داعش

kurdistani 04:23 PM - 2014-12-08
به‌هاوكاری وه‌زیری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان

به‌هاوكاری وه‌زیری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان

ئه‌مڕۆ 8-12-2014 محمودی حاجی ساڵح وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان پێشوازی له‌ دان كن به‌ڕێوه‌به‌ری رێكخراوی نێو ده‌وڵه‌تی بۆ ون بوان icmp كرد.

له‌ دیدارێكدا كه‌ په‌ری نوری عه‌زیز سه‌په‌رشتیاری گۆڕه‌ به‌كۆمه‌ڵه‌كان ئاماده‌ی بوو گفتوگۆ كرا له‌مه‌ر كاراكردنی هاوكاری ئه‌م رێكخراوه‌ له‌بواری دۆزینه‌وه‌ و ناسینه‌وه‌ی ونبوان.

به‌ڕێوه‌به‌ری رێكخراوی ناوبراو كورته‌یه‌كی له‌مه‌ڕ كاره‌كان و چۆنیه‌تی په‌یداكردنی پشتیوانی دارایی بۆ كاره‌كانی رێكخراوه‌كه‌یان پێشكه‌شكرد و راگه‌یاند: كه‌ كاره‌كانیان تاكو 2003 به‌رنامه‌رێژی بۆ كرابوو به‌پێی ئه‌مر، به‌رنامه‌یه‌ك پشتیوانی دارایی بۆ دابینده‌كرا، دوای ئه‌م مێژووه‌ رێكخراوه‌كه‌مان نه‌یتوانیوه‌ پشتیوانی دابینبكات ئه‌وه‌ش وا ده‌كات كه‌ نه‌توانن به‌پێی پێویست كار له‌سه‌ر ونبوانی كه‌یسی شه‌ری داعش بكه‌ن.

هه‌روه‌ك پلانی ساڵی داهاتووی رێكخراوه‌كه‌یانی خسته‌ڕوو و رایگه‌یاند: كه‌ بۆ ساڵی 2015 كار له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن به‌رنامه‌یه‌كی گشتگر به‌به‌شداری سه‌رجه‌م لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان دابرێژن بۆ بابه‌تی ون بوان و داوای له‌ وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان كرد پشتیوانی مه‌عنه‌وی به‌رنامه‌كانیان بكات.

له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان ستایشی كاره‌كانی رێكخراوی ناوبراوی كرد له‌ ماوه‌ی رابردوودا به‌تایه‌به‌تی له‌بواری گۆڕه‌ به‌كۆمه‌ڵه‌كان و داوای لێكردن كه‌ كاره‌كانیان له‌ چوارچێوه‌ی قسه‌كردن ده‌ربچێت و هه‌نگاوی عه‌مه‌لی به‌دواوه‌ بێت، له‌و كارانه‌ی كه‌ له‌ماوه‌ی رابردوودا باس كراوه‌، به‌تایبه‌تی نۆرینی dna و خیراكردنی دۆزینه‌وه‌ و هێنانه‌وه‌ی روفاتی ونبوانی ئه‌نفال و ناسینه‌وه‌یان.

له‌ ته‌وه‌رێكی تردا وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان كاركردن له‌سه‌ر ونبوانی شه‌ڕی ده‌ستی داعشی به‌ گرنگ زانی، پێی راگه‌یاندن كه‌ ژماره‌یه‌ك له‌ هاووڵاتی له‌ روداوه‌كانی ئه‌م دواییه‌ شوین بزرن بۆیه‌ پێویسته‌ به‌پێی توانا كار له‌سه‌ر دۆزینه‌وه‌یان بكرێت.

هه‌روك هاوكاری وه‌زاره‌تی بۆ جێبه‌جێكردنی به‌رنامه‌ی كاری رێكخراوه‌كه‌ نیشاندا و دوای ئه‌وه‌ی یاداشتێكی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانی په‌یوه‌ندیدار واژوو ده‌كرێت بۆ كاری داهاتووی رێكخراوه‌كه‌ له‌ عیراقدا.

PUKmedia فوئاد عوسمان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket