شه‌هیدان: قه‌یرانه‌كان نابێت رێگربن له خزمه‌تكردنی كه‌سوكاری شه‌هیدان
kurdistani 07:17 PM - 2014-12-07خزمه‌تكردنی كه‌سوكاری شه‌هیدان له‌پێشینه‌ی كارهكانماندان
ئه‌مڕۆ 7-12-2014 مه‌حمودی حاجی ساڵح وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سه‌ردانی گه‌رمیانی كرد، به‌مه‌به‌ستی به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی گه‌رمیان و له نزیكه‌وه ئاگاداربوون له خزمه‌تكردنی كه‌سوكاری شه‌هیدان و جێبه‌جێكردنی داواكانیان.
له سه‌ره‌تای سه‌ردانه‌كه‌یدا وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان سه‌ردانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی گه‌رمیانی كرد و له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به و كارمه‌ندانی ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه كۆبوه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا گوێبیستی پێویستی و داواكاریه‌كانیان بوو و داوای لێ‌كردن له ئاست ئه‌و لێپرسراوێتیهدابن كه له ئه‌ستۆیاندایه بۆ خزمه‌تی كه‌سوكاری شه‌هیدان وئه‌نفالكراوان و درێخی نه‌كه، له هه‌رچی زیاتری ئه‌و خزمه‌تكردنه‌دا، خۆیان به میراتگری شه‌هیدان له‌و سنوره‌دا بزانن.
هه‌روه‌ك ئاماژه‌ی به‌و بارودۆخه كرد، كه كوردستان پێیدا تێپه‌ڕده‌بێت كه به‌ربه‌سته له جێبه‌جێكردنی هه‌ندێك ئه‌رك له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا نابێت درێخی بكه‌ن له زیاتر خزمه‌تكردنی كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان.
له ته‌وه‌ره‌یه‌كی تری قسه‌كانیدا وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان ئاماژه‌ی به خه‌بات و تێكۆشانی خه‌ڵكی گه‌رمیان كرد و رایگه‌یاند كه هه‌ر ئه‌وه‌ش بۆته هۆی ئه‌وه‌ی كه ئه‌و سنوره له پێشه‌وه‌ی قوربانیدان و خوێن به‌خشیندا بێت.
باسكردن له یاسای ماف و سودمه‌ندبوونی كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان ته‌وه‌رێكی تری قسه‌كانی وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان بوو و رایگه‌یاند، كه له ئێستادا كار بۆ دارشتنه‌وه و هه‌مواركردنه‌وه‌ی ئه‌م یاسایه ده‌كرێت تاكو زیاتر بخرێته خزمه‌تی كه‌سوكاری شه‌هیدان.
پاشان وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان سه‌ردانی ئیداره‌ی گه‌رمیانی كرد و له‌لایه‌ن سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان پێشوازی كران.
له دیدارێكدا كه هه‌ر یه‌ك له خه‌بات عه‌بدوڵا راوێژكاری وه‌زارت و په‌ری نوری عه‌زیز سه‌رپه‌رشتیاری گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كان و هه‌ژار هاشم به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی وه‌زیر ئاماده‌یبوون وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان سوپاس گوزاری وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی گه‌یانده سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان به‌رامبه‌ر ئه‌و هاوكارییانه‌ی كه پێشكه‌شی به‌رێوه‌به‌رایه‌یتی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی گه‌رمیانی ده‌كات، داوای لێ‌كرد به‌دابین كردنی كارمهن و میلاكات هاوكاری كاراكردنی ئه‌م به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه بێت.
هه‌روه‌ك وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان له‌گه‌ڵ لێپرسراوی ئیداره‌ی گه‌رمیان بیرڕایان له‌باره‌ی گرفته دارایی و بهنكیهكانی سنوری ئیداره‌ی گه‌رمیان و دابینكردنی پاره‌ی به‌رده‌ست له بانكه‌كاندا بۆ كه‌سوكاری شه‌هیدان ئاڵوگۆر كرد.
له كۆتایی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ گه‌رمیان هاورێ له‌گه‌ڵ سه‌ڵاح كوێخا سه‌په‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان و وه‌فدی هاورێی مه‌حمود حاجی ساڵح وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان تاجه گوڵینه‌ی رێزی له سه‌ر مۆنۆمێنتی شه‌هیدان له گۆڕستانی دێبهنه ناحیه‌ی رزگاری دانا.
PUKmedia فوئاد عوسمان
هەواڵی زیاتر
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن
07:39 PM - 2024-04-24 -
ئاسایشی هه‌ولێر گه‌نجێك ده‌كوژێت و بنه‌ماڵه‌كه‌ی داوای روونكردنه‌وه ده‌كه‌ن
06:05 PM - 2024-04-24 -
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
04:46 PM - 2024-04-24 -
قوباد تاڵەبانی: هەر رۆژەی بیرخەرەوەی تاوانێکە
01:47 PM - 2024-04-24
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:13 PM - 2024-04-24 لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
خەڵاتی زێڕینی بلە بە 10 کەسایەتی نمونەیی بەخشرا
04:30 PM - 2024-04-23
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی: هەر رۆژەی بیرخەرەوەی تاوانێکە
کوردستان 01:47 PM - 2024-04-24 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی لەقەرەبووکردنەوە و خزمەتی خەڵکی قەڵادزێ بەردەوامە
کوردستان 01:12 PM - 2024-04-24 -
سەعدی ئەحمەد پیرە: بۆردومانی قەڵادزێ ببێتە هەوێنی یەکڕیزی
کوردستان 12:39 PM - 2024-04-24 -
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
کوردستان 12:30 PM - 2024-04-24 -
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
کوردستان 10:14 AM - 2024-04-24 -
نیو سەدە بەسەر بۆردومانکردنی قەڵادزێ و زانکۆی سلێمانیدا تێدەپەڕێت
کوردستان 09:14 AM - 2024-04-24 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی شێخ محەمەد عەزیز رەسوڵ
پرسەنامە 09:16 PM - 2024-04-23 -
سەرۆک بافڵ بەشداری پرسەی هەڤاڵ عەلی شامار تێکۆشەری دێرین دەکات
کوردستان 07:37 PM - 2024-04-23