riklam

به‌ریتانیاش وه‌ك دانیمارك كێشه‌ی داعشی له‌گه‌ڵ توركیا هه‌یه‌

kurdistani 07:26 PM - 2014-12-06
میتی توركیا ئازادی كردوون

میتی توركیا ئازادی كردوون

دوای ئه‌و كێشه‌یه‌ی كه‌ له‌ نێوان دانیمارك و توركیا به‌هۆی داعشه‌وه‌ روویدا، هه‌مان كێشه‌ له‌ نێوان به‌ریتانیاو توركیاش هاتۆته‌ ئاراوه‌.

ده‌زگای هه‌واڵگری به‌ریتانیا (MI6 )ناڕه‌زایی خۆی نیشاندا به‌هۆی راده‌ستكردنی دوو تیرۆریستی هاووڵاتی به‌ریتانی به‌ناوی شاباز سوله‌یمان- ی ته‌مه‌ن 19 ساڵان و هیسمان فۆكارد- ی ته‌مه‌ن 26 ساڵ له‌لایه‌ن توركیاوه‌ بۆ داعش له‌ به‌رامبه‌ر ئازادكردنی ئه‌و 49كارمه‌نده‌ی كونسولگه‌ری توركیا له‌ موسڵ كه‌ له‌لایه‌ن داعشه‌وه‌ ده‌ست به‌سه‌ربوون، ده‌زگای ناوبراو له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و رووداوه‌دا روون كردنه‌وه‌ی به‌ په‌له‌ی له‌ توركیا كردوه‌.

مه‌ت فریدریكسن وه‌زیری دادی دانیمارك، به‌پێی روون كردنه‌وه‌كه‌ی له‌ 14ی نۆڤه‌مبه‌ر، باسل حه‌سه‌ن- ی هاووڵاتی دانیماركی و ئه‌ندامی داعش و تاوانبار به‌ كوشتن له‌كاتێكدا كه‌ له‌لای میت- ی ده‌زگای هه‌واڵگری توركیا بوه‌ شوێن بزر كراوه‌.

 هه‌روه‌ها فریدریكسن راشیگه‌یاند: له‌ كاتێكدا كه‌ چاوی به‌ به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ندیخانه‌ی ماڵته‌په‌ له‌ ئه‌سته‌نبوڵ كه‌وتووه‌ به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ندیخانه‌كه‌ پێی وتوه‌ كه‌ تاوانباری ناوبراو له‌سه‌ر داواكاری ده‌زگای میت راده‌ستی میت كراوه‌.

به‌هۆی ئه‌وه‌وه‌ حكومه‌تی دانیمارك سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته‌ داوای روونكردنه‌وه‌ی به‌رفراوانی له‌ توركیا كردوه‌، به‌ڵام به‌ر له‌چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و قه‌یرانه‌ی نێوان دانیمارك و توركیا، هه‌ر له‌م باره‌یه‌وه‌ قه‌یرانێك له‌ نێوان به‌ریتانیاو توركیا دروست بوو.

 له‌م چه‌ند رۆژه‌ی رابردوودا رۆژنامه‌ی (The Times)ی به‌ریتانی ئه‌وه‌ی بڵاوكردبوه‌وه‌ كه‌ دوو هاووڵاتی به‌ریتانی سه‌ر به‌ داعش له‌لایه‌ن توركیاوه‌ به‌رامبه‌ر به‌ ئازادكردنی بارمته‌ توركه‌كان له‌ موسڵ راده‌ستی داعش كراون.

 به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی كه‌ به‌هۆی ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیاوه‌ ده‌ست ده‌زگای هه‌واڵگری به‌ریتانی كه‌وتبوون، هه‌ردوو تیرۆریست شاباز سوله‌یمان و هیسمان فۆكارد ئینگلته‌رایان به‌جێهێشتوه‌و روویان كردۆته‌ توركیا بۆ ئه‌وه‌ی له‌وێوه‌په‌یوه‌ندی به‌ داعشه‌وه‌ بكه‌ن.

ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌ریتانیش داوایانكردوه‌ كه‌ هه‌ردوو تیرۆریست ده‌ستگیربكرێن و راده‌ستی به‌ریتانیا بكرێنه‌وه‌، به‌ڵام له‌كاتێكدا ئه‌و دوو كه‌سه‌ ویستبوویان ئاودیوی سوریا ببن له‌لایه‌ن پۆلیسی توركیاوه‌ ده‌ستگیر كرابوون و هه‌ر له‌توركیاش خرابوونه‌ به‌ندیخانه‌وه‌، به‌ڵام له‌م باره‌یه‌وه‌ هیچ زانیاریه‌ك به‌ به‌ریتانیا نه‌درابوو.

به‌ریتانیا كاتێك زانیاری ده‌رباره‌ی ئه‌و دوو كه‌سه‌وه‌ ده‌ستكه‌وت دوای ئه‌وه‌ی كه‌ توركیا ئه‌وانی راده‌ستی داعش كردبوو له‌به‌رامبه‌ر ئازادكردنی كارمه‌ندانی كونسوڵگه‌ری توركیا له‌ موسڵ.

 له‌به‌رئه‌وه‌ حكومه‌تی به‌ریتانیا داوای له‌ توركیا كردوه‌ كه‌ راستیه‌كان روونبكرێنه‌وه‌، به‌رپرسێكی به‌ریتانی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كرد كه‌ ئه‌و دوو تیرۆریسته‌ به‌ جدی به‌دواداگه‌ڕانیان بۆده‌كرێ له‌به‌رئه‌وه‌ جێی په‌سندكردن نییه‌ كه‌ ئه‌وانه‌ به‌رامبه‌ر به‌ بارمته‌كان ئازاد بكرێن.

ئه‌و به‌رپرسه‌ ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه‌ كه‌ ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ هه‌یه‌ ئه‌و دوو تیرۆریسته‌ له‌ وڵاته‌كه‌ی خۆیان یان له‌ وڵاتێكی تر كاری تیرۆریستی ئه‌نجام بده‌ن، به‌ڵام به‌رپرسانی توركیا ده‌رباره‌ی ئازادكردنی ئه‌و دوو تیرۆریسته‌ هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌كیان پێشكه‌ش نه‌كردوه‌.

PUKmediaسه‌رچاوه‌: رۆژنامه‌ی زه‌مان- ی توركی
و: عه‌بدوڵڵا بابه‌كر

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket