riklam

گه‌رمیان.. شوێنه‌وارێكی دێرین ده‌دۆزرێته‌وه‌

kurdistani 03:35 PM - 2014-12-04
لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی بۆ سه‌رده‌می مێژوویی ئه‌و شوێنه‌واره‌ ده‌ستی پێكردووه‌

لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی بۆ سه‌رده‌می مێژوویی ئه‌و شوێنه‌واره‌ ده‌ستی پێكردووه‌

له‌لایه‌ن به‌ڕێوبه‌رایه‌تی شوێنه‌واری گه‌رمیانه‌وه‌ شوێنه‌وارێكی دێرین له‌ قه‌ڵاتی ته‌پیانی سه‌ربه‌ناحیه‌ی قۆره‌توو ده‌دۆزرێته‌وه‌و تیمه‌كانی كنه‌ و پشكنین به‌رده‌وامن له‌ كنه‌كردنی ئه‌و شوێنه‌واره‌و له‌هه‌وڵی كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری له‌سه‌ر مێژووه‌كه‌ی و چۆنیه‌تی ده‌رهێنانی ئه‌و گۆزه‌و كه‌ره‌سته‌ دێریینانه‌ی كه‌تێدایه‌.
 
محه‌مه‌د عه‌لی شوێنه‌وار ناس و ئه‌ندامی تیمی كنه‌ وپشكنینی شوێنه‌وار و به‌ڕێوبه‌ری مۆزه‌خانه‌ی دێرینی گه‌رمیان ئه‌مڕۆ 4-12-2014 به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: دوای ئه‌وه‌ی هه‌فته‌ی رابردوو هاووڵاتیه‌ك زه‌وییه‌كه‌ی به‌كارده‌هێنێ له‌ ئه‌نجامدا گۆزه‌یه‌كی گه‌وره‌ ده‌رده‌كه‌وێت.

وتیشی: ئه‌و هاووڵاتییه‌ ده‌ستبه‌جێ پۆلیسی و ئیداره‌ی ناحیه‌كه‌ی ئاگادار كردووه‌ته‌وه‌، ئه‌وانیش ده‌ستبه‌جێ په‌یوه‌ندیان به‌ به‌ڕێوبه‌رایه‌تی شوێنه‌واری گه‌رمیان كردووه‌و تیمه‌كانی كنه‌ وپشكنینی شوێنه‌واری گه‌رمیانیش چوونه‌ته‌ شوێنه‌كه‌ و له‌ئێستادا ده‌ستیان به‌پشكنین و لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی كردووه‌.
 
رونیشیكرده‌وه‌: شوێنه‌واره‌كه‌ و ئه‌و گۆزه‌و شتانه‌ی تێیدان مێژوویه‌كی كۆنی هه‌یه‌، به‌ڵام هێشتا كاتی لێكۆڵینه‌وه‌ ته‌واو نه‌بووه‌و به‌ڕوونی ده‌رنه‌كه‌وتووه‌ بۆ چ سه‌رده‌مێكی مێژوو ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ و له‌چه‌ند رۆژی ئاینده‌دا زانیاری زیاتری له‌باره‌یه‌وه‌ ده‌خرێته‌ڕوو.

PUKmedia سامان یاروه‌یس

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket