riklam

لەمزگەوتێكی دهۆك دوعا بۆ داعش دەكرێت

kurdistani 07:28 PM - 2014-11-28
لەلایەن هێزە ئەمنیەكانەوە دەستگیركراوە

لەلایەن هێزە ئەمنیەكانەوە دەستگیركراوە

لەمزگەوتێكی شاری دهۆك لەنوێژی بەیانی كەسێك خۆی وەك وتارخوێن و مەلای مزگەوتەكە نیشانداوەو پێشنوێژی بۆ ئەوانە كردوە كە لەو مزگەوتەدا ئامادەبوون لەكاتی دوعای قنوتیشدا دوعای بۆ خەڵكی عیراق و شام كردوە، بەوتەی چەند سەرچاوەیەكیش  ئەو پیاوە دوعای بۆ چەكدارانی داعش كردوەو لەئێستادا دەستگیركراوەو لێكۆڵينەوەی لەگەڵ دەكرێت.

مەلا جیهاد بیسڤكی بەڕێوبەری ئەوقافی پارێزگای دهۆك بە PUKmediaی راگەیاند:لەچەند رۆژی رابردوودا كەسێك وەك پیاوی ئاینی خۆی دەرخستوەو لەنوێژی بەیانیداو لەكاتی دوعای قنوت دوعای بو خەڵكی عیراق و شام كردوە بێی ئەوەی بزانێت چ جۆرە دوعایەكە.

وتیشی: لەوكاتەدا ئەو كەسەو نوێژخوێنێكی مزگەوتەكە بەشەڕهاتون و دەزگاكانی ئەمنی ئەو پیاوەیان دەستگیركردوە بۆ ئەوەی ئەنجامی راستیەكان ئاشكرابكات.

بەوتەی بەڕێوبەری ئەوقافی پارێزگای دهۆك، ئەو پیاوە ئەندامی ئەوقاف و یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان نیە، لەوكاتەدا ئەو دەرفەتەی قۆستوەتەوەو وەك پیاوی ئاینی و پێشنوێژ خوێن خۆ دەرخستوە.

مەلا جیهاد بیسڤكی ئاماژە بەوەشكرد: لەئێستادا ئەم پیاوە لەلایەن دەزگاكانی ئەمنیەوە دەستگیركراوەو روبه‌رِووی دادگا ده‌كرێته‌وه‌، چونكە سەرپێچی كردوە.

لەئێستادا لەشاری دهۆك هەموو باس و خواسی هاووڵاتیان ئەم بابەتەیە، كەچۆن كەسێك وەك پیاوی ئاینی لەناو جەرگەی شاری دهۆكدا دوعا بۆ داعش بكات و پێشمەرگەش لەسەنگەری بەرگریدا خوێن بڕێژێت و شەهید بێت لەپێناو بەرگریكردن لەخاكی كوردستان.

ئەمە لەكاتێكدایە كە لەچەند رۆژی رابرودا لەناحیەی دارەتووی سەر بە پارێزگای هەولێر، مەلای مزگەوتێكی ناحیەكە لەگەڵ خێزانەكەی و دوو كچی و دوو كەسی تردا چونە ناو داعش.

PUKmedia نـژیـار نـێـروەیـی - دهـۆك

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket