riklam

ئاسایشی خانەقین:كەلوپەلە كارەباییەكانی جەلەولا خاوەنەكەی گواستویەتیەوە

kurdistani 06:15 PM - 2014-11-28
ئاسایش ئۆتۆمبێلەكانی رادەستی خاوەنەكەی كردوەتەوە

ئاسایش ئۆتۆمبێلەكانی رادەستی خاوەنەكەی كردوەتەوە

ئاسایشی خانەقین ئەو پێنج ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەی ئازادكرد كە كەلوپەلی كارەبایان تێدابووەو بازرگانێك لەجەلەولاوە بۆ كفری گواستوەتەوەو لەلایەن هێزەكانی ئاسایش و پۆلیسی بازگەی باوە مەحمود دەستگیركرابوون.

عەقید ماجد بەڕێوەبەری ئاسایشی قەزای خانەقین بە PUKmediaی راگەیاند: شەوی رابردوو بازرگانێك دوای وەرگرتنی مۆڵەت كە نوێنەرانی ئاسایشی خاڵی پشكنینی تەوارییەكەو میحوەری گەرمەسێریشی لەگەڵدا بوە، لەكۆگایەكی كە دەكەوێتە نزیكە عەلوەكەی جەلەولاو دەستی تیرۆرستانی داعشی پێنەگەیشتبو تاڵانیان نەكردبوو، پێنج ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر كەلوپەلی كارەبای بۆ قەزای كفری گواستوەتەوە.

وتیشی: كاتێك ئۆتۆمبێلەكانی گەیشتونەتە خاڵی پشكنینی باوە مەحمودی نزیك قەزای خانەقین لەلایەن ئاسایش و پۆلیسی خاڵەكەوە دەستیان بەسەردا گیراوە، بەڵام دوای لێكۆڵینەوەو وەرگرتنی فەرمان لە بەڕێوەبەری ئاسایشی گەرمیان، سەرجەمی ئەو ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرانە دراونەتەوە بەخاوەنەكەی.

ئەو بازرگانەشی كەلوپەلە كارەباییەكانی لەكۆگاكەی لەجەلەولا بۆ قەزای كفری گواستوەتەوە، ناوی (ئەحمەد عەبدولموحسین بەیاتی)یەو بۆ بازرگانێكی تری گواستوەتەوە بەناوی (عەبدولوەهاب عەباس داود).

بەپێی زانیارییەكانی PUKmedia ئەو كۆگایەی كەلوپەلی كارەبای ئەو بازرگانەی تێدا بووە لەدەرەوەی ناحیەی جەلەولا بوەو كەوتوەتە نزیك عەلوەكەی جەلەولاو دەستی تیرۆرستانی داعشی پێنەگەیشتوەو تاڵان نەكراوە، بۆیە دوای ئازادكردنەوەی ناحیەكە، ئەو بازرگانە كە خاوەنەكەیەتی سەردانی كۆگاكەی كردوەو مۆڵەتی وەرگرتوە بۆ گواستنەوەی كەلوپەلەكان بۆ قەزای كفری.

PUKmedia هەڵمەت خانەقینی - خانەقین

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket