riklam

نوێكراوەتەوە..روونكردنەوەی ئاسایش لەبارەی دەستگیركردنی تیرۆرستێك لەمزگەوتی گەورە

kurdistani 02:53 PM - 2014-11-28
كەسەكە شێت بووەو خەڵكی زوممارە

كەسەكە شێت بووەو خەڵكی زوممارە

ئاسایشی سلێمانی رایدەگەیەنێ ئەو كەسەی لەمزگەوتی گەورەی شاری سلێمانی لەكاتی نوێژی هەینیدا وتویەتی خۆم دەتەقێنمەوە شێت بووەو هیچ پەیوەندییەكی بەكاری تیرۆرستیەوە نەبووە.

لەهەندێك پەیجی تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك ئەوە بڵاوكراوەتەوە كە گوایە ئەمڕۆ لەكاتی نوێژی هەینیدا لەمزگەوتی گەورەی سلێمانی تیرۆرستێك دەستگیركراوەن، بەڵام ئاسایشی سلێمانی ئەو هەواڵانە رەتدەكاتەوەو رایدەگەیەنێ كەسەكە شێت بووەو هیچ پەیوەندییەكی بەكاری تیرۆرستیەوە نەبوە.

لەوبارەیەوە نەقیب رزگار حەمە رەحیم لێپرسراوی پەیوەندییەكان و راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی تایبەت بە PUKmediaی راگەیاند:ئەمڕۆ 2014/11/28 لەمزگەوتی گەورەی شاری سلێمانی لەكاتی نوێژی هەینیدا، كەسێك لەناو نوێژخوێناندا هەستاوەو وتویەتی خۆم دەتەقێنمەوە.

وتیشی: لەلایەن نوێژخوێنانەوە دەستگیركراوەو هێزێكی ئاسایشیش گەیشتونەتە ئەوێ و دوای پشكنینیشی هیچ شتێكی پێنەبووە،دەركەوتووە ئەو كەسە شێتەو خەڵكی ناحیەی زوممارە، بۆیه‌ ئازادكراوە.

PUKmedia تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket