riklam

مه‌لا به‌ختیار بۆ محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود: شه‌هیدبوونی كاكه‌ عه‌تا رایچڵه‌كانین

kurdistani 02:32 PM - 2014-11-28
شه‌هیدبوونی كاكه‌ عه‌تا كۆستێكی گه‌وره‌ بوو بۆ هه‌موولایه‌ك

شه‌هیدبوونی كاكه‌ عه‌تا كۆستێكی گه‌وره‌ بوو بۆ هه‌موولایه‌ك

له‌میانی به‌شداریكردنی له‌ پرسه‌ی شه‌هید عه‌تا، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان و، كوڕی گه‌وره‌ی محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود، سكرتێری ئه‌و حزبه‌، مه‌لا به‌ختیار، رایگه‌یاند: ئێمه‌ وه‌ك یه‌كێتی، واده‌زانین یه‌كێك له‌ سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتی شه‌هید بووه‌، كاكه‌ حه‌مه‌ی حاجی مه‌حمود، هه‌قی مێژوویی به‌سه‌ر یه‌كێتییه‌وه‌ هه‌یه‌، خانه‌واده‌كه‌ی هه‌روه‌ها، دایكی شه‌هید له‌سه‌ر یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كاتی خۆی زیندانی كراوه‌، بۆیه‌ ئێمه‌ به‌ شه‌هیدبوونی كاكه‌ عه‌تا راچڵه‌كین.

وتیشی: سروشتی ئه‌م شه‌ڕه‌ وایه‌، دوژمنێكی زۆر دڕنده‌، زۆر سامناك، بێ به‌زه‌یی، بێ دۆست روی تێكردوین، ده‌یه‌وێت له‌ناومان به‌رێت، ئه‌م دوژمنه‌ نه‌ ئایده‌لۆجیه‌ت، نه‌ مێژوو، نه‌ پاكی، نه‌ دڵسۆزی ده‌زانێت، ته‌نها كوشتن ده‌زانێت.

مه‌لا به‌ختیار، راشیگه‌یاند: كاكه‌ حه‌مه‌و، حزبی سۆسیالیست، له‌و حزبانه‌ بوون، له‌ دوای یه‌كێتی و پارتی هیمه‌تێكی زۆریان كرد، خۆی له‌ جه‌بهه‌كانه‌، كوڕێكی شه‌هیده‌،  ئێمه‌ له‌ بروسكه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی-یش وتومانه‌، سروشتی شه‌ڕه‌كه‌، چوونه‌ پێشه‌وه‌ی هه‌موو هێزه‌كان، به‌تایبه‌ت حزبی سۆسیالیست له‌ سه‌نگه‌ره‌كان، ئیسپاتی كرد، هه‌م ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی شه‌هید ده‌بێت، هه‌م كوڕی سكرتێره‌كان شه‌هید ده‌بێت.

روونیشیكرده‌وه‌: ئێمه‌ ته‌نها ئه‌وه‌نده‌مان بۆ ده‌مێنێته‌وه‌، بڵێین، كاكه‌ عه‌تا بنو، چونكه‌ به‌ شه‌هیدبوونی تۆ هه‌م له‌ ته‌للوه‌رد سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ به‌ده‌ست هات، داعش تێكشكا، هه‌م له‌ ناوچه‌ی خانه‌قین، قه‌ره‌ته‌په‌، جه‌باره‌، جه‌له‌ولا، سه‌عدییه‌، سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌ به‌ده‌ستهات، هاوكاتیش، له‌ ناوچه‌ی موسڵو زوممار، سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ به‌ده‌ستهاتووه‌، كه‌ ئه‌مه‌ هه‌مووی تۆڵه‌ سه‌ندنه‌وه‌ی شه‌هیده‌كانمانه‌.

لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، له‌ كۆتایی لێدوانه‌كه‌شیدا، وتی: "بێگومان ته‌پڵی سه‌ركه‌وتنی كۆتایی له‌ شه‌نگال لێ ده‌ده‌ین".

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket