riklam

كۆبانێ.. یه‌په‌گه‌ له‌ پێشڕه‌ویدایه‌

kurdistani 02:19 PM - 2014-11-28
یه‌په‌گه‌ له‌ پێشڕه‌ویدایه‌

یه‌په‌گه‌ له‌ پێشڕه‌ویدایه‌

ئه‌مڕۆ 28-11-2014، به‌رخودانی كۆبانێ له‌ رۆژی 75 دایه‌و هێزه‌كانی یه‌په‌گه‌ و هێزه‌ هاوبه‌شه‌كانی كۆبانێ له‌ هه‌موو به‌ره‌كان له‌ پێشره‌ویدان.

له‌وباره‌یه‌وه‌ ئاری هه‌ركی چالاكوانی سیاسی نزیك له‌ یه‌په‌گه‌ رایگه‌یاند: هێزه‌كانی یه‌په‌گه‌ توانیویانه‌ له‌ رۆژهه‌ڵاته‌وه‌ بگه‌نه‌ چوارگۆشه‌ی ئه‌منی و بازاڕی سه‌وزه‌و ئه‌م دوو ناوچه‌یه‌ به‌ ته‌واوی له‌ تیرۆرستانی داعش پاك بكه‌نه‌وه‌ و له‌وێوه‌ هێزه‌كانی كوردان هێرش و چالاكی دژ به‌ تیرۆرستان ئه‌نجام ده‌ده‌ن.

وتیشی: هێزه‌كانی یه‌په‌گه‌ له‌ گوندی مه‌رمیته‌ كه‌ له‌ رۆژئاوا 8 كیلۆمه‌تر له‌ ناوه‌ندی كۆبانێوه‌ دوره‌،چالاكیێكیان دژ به‌ چه‌ته‌كان ئه‌نجامدا و 4 چه‌ته‌ كوژران.

هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند: له‌ رۆژهه‌لاتی كۆبانێ چه‌ته‌كانی داعش هێرشیان كرده‌ سه‌ر هێزه‌كانی یه‌په‌گه‌ له‌ نزیك ناوه‌ندی چاند و هونه‌ر،یه‌په‌گه‌ هێرشی چه‌ته‌كانی تێكشكاند و 4 چه‌ته‌ش له‌وێ كوژران كه‌ جه‌نازه‌ی 2 دوانیان كه‌وتۆته‌ ده‌ستی هێزه‌كانی یه‌په‌گه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، هێزه‌كانی یه‌په‌گه‌ له‌ چالاكییه‌كی قاره‌مانانه‌دا توانیان ناوچه‌ی شاره‌داری و ده‌وروبه‌ری به‌ ته‌واوی له‌ چه‌ته‌كان پاكبكه‌نه‌وه‌ و چه‌ندین چه‌ته‌ش بكوژن، جه‌نازه‌ی 4 چه‌ته‌ به‌ چه‌كه‌كانیانه‌وه‌ كه‌وتۆته‌ ده‌ستی هێزه‌كانی یه‌په‌گه‌.له‌و ناوچه‌ی كه‌ پاكرایه‌وه‌،زیاد له‌ 20 رۆژه‌ شه‌رێكی زۆر دژوار ده‌قه‌وما و چه‌ته‌كان له‌وێوه‌ هێرشیان ده‌هێنا.

ئه‌و چالاكوانه‌ی نزیك له‌ یه‌په‌گه‌ روونیشیكرده‌وه‌، له‌ باشوری كۆبانێ ناوه‌ ناوه‌ شه‌ر ده‌قه‌ومێت و چه‌ته‌كان له‌وێوه‌ به‌ 55 گوله‌ هاوه‌ن ناوه‌ندی كۆبانێیان بۆردومانكرد،كه‌ هیچ زیانێكی گیانی لێ نه‌كه‌وته‌وه‌.

PUKmedia ئا: سامان یاروه‌یس

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket