riklam

حه‌ویجه‌.. به‌رپرسێكی باڵای داعش ده‌كوژرێت

kurdistani 01:53 PM - 2014-11-28
به‌رپرسێكی باڵای داعش كوژرا

به‌رپرسێكی باڵای داعش كوژرا

له‌ بۆردومانی هاوپه‌یمانان بۆ سه‌ر داعش له‌ حه‌ویجه‌و ده‌روبه‌ری به‌رپرسێكی باڵای داعش كوژرا.

له‌وباره‌یه‌وه‌ وه‌ستا ره‌سوڵ فه‌رمانده‌ی ژووری ئۆپراسیۆنه‌كانی باشوری كه‌ركوك ئه‌مڕۆ 28-11-2014، تایبه‌ت به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: به‌هۆی بۆردومانی فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان بۆسه‌ر تیرۆرستانی داعش له‌ حه‌ویجه‌ و ده‌وروبه‌ری به‌رپرسێكی باڵای داعش به‌ناوی ئیبراهیم سه‌بعاوی كوژراوه‌.

وتیشی: ئه‌و به‌رپرسه‌ باڵایه‌ی داعش پێشتر به‌رپرسێكی باڵای رژێمی به‌عسی فاشیستی له‌ناوچووبووه‌ له‌ ناوچه‌كه‌داو له‌م دواییانه‌شدا له‌ ریزه‌كانی داعشدا به‌رپرسی ئه‌و ناوچه‌یه‌ داعش بووه‌.

PUKmedia عومه‌ر غه‌ریب- كه‌ركوك

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket