riklam

به‌عشیقه‌.. هاوپه‌یمانان بۆردومانی داعش ده‌كه‌ن

kurdistani 01:43 PM - 2014-11-28
   زیانێكی زۆر به‌ر داعش كه‌وتووه‌

زیانێكی زۆر به‌ر داعش كه‌وتووه‌

فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان بۆردومانی چڕی داعش له‌ سه‌نته‌ری به‌عشیقه‌و ده‌وروبه‌ری ده‌كه‌ن و زیانێكی زۆریان به‌و تیرۆرستانه‌ گه‌یاندوه‌.

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له‌ نێو هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌ چیای به‌عشیقه‌ ئه‌مڕۆ 28-11-2014، به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ چه‌كداره‌ تیرۆرسته‌كانی داعش له‌ ناو سه‌نته‌ری شارۆچكه‌ی به‌عشیقه‌و ده‌وروبه‌ری كۆبوونه‌ته‌وه‌و ویستویانه‌ هێرش بكه‌نه‌ سه‌ر هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له‌سه‌ر چیای به‌عشیقه‌ و له‌لای رۆژئاوای به‌عشیقه‌، دواتر له‌لایه‌ن هه‌وڵگری هێزی پێشمه‌رگه‌وه‌ په‌یوه‌ندی ده‌كرێت به‌ فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانانه‌وه‌و له‌ ئێستادا فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان سێ شوێنی داعشی به‌ته‌واوه‌تی بۆردومانكردوه‌ كه‌ مۆڵگه‌ی گرنگی ئه‌و تیرۆرستانه‌بوون.

 وتیشی: له‌ ئێستادا فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان له‌ ئاسمانی ناوچه‌كه‌ ده‌سوڕێنه‌وه‌و بۆردومانه‌كانیشیان به‌رده‌وامه‌ .

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، به‌پێی زانیارییه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان زیانی زۆر به‌ر تیرۆرستانی داعش كه‌وتووه‌، به‌ڵام تاكو ئێستا به‌ته‌واوه‌تی ژماره‌ی كوژراو بریندارو زیانه‌كان نه‌زانراوه‌و بۆردومانه‌كانیش به‌رده‌وامن.

 PUKmediaزانیار مه‌جید

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket