riklam

حه‌ویجه‌.. له‌ بۆردومانی فرۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی فه‌ره‌نسا 45 داعش كوژران و برینداربوون

kurdistani 01:02 PM - 2014-11-28
فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی فه‌ره‌نسا داعش بۆردمان ده‌كه‌ن

فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی فه‌ره‌نسا داعش بۆردمان ده‌كه‌ن

فڕۆكه‌ جه‌نگیه‌كانی فه‌ره‌نسا بۆردومانی مۆڵگه‌كانی داعش له‌ حه‌ویجه‌و ده‌وروبه‌ری ده‌كه‌ن و زیانێكی زۆریان به‌و رێكخراوه‌ تیرۆرستیه‌ گه‌یاندوه‌و به‌پێی چه‌ند زانیارییه‌كی باوه‌ڕپێكراو 45 تیرۆرستی داعش كوژراون و و برینداربون و چه‌ندین ئۆتۆمبێلیشیان سوتێنراون.

له‌وباره‌یه‌وه‌ وه‌ستا ره‌سول فه‌رمانده‌ی ژووری ئۆپراسیۆنه‌كانی باشوری كه‌ركوك ئه‌مڕۆ 28-11-2014، به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: له‌سه‌عات 5:00 ی به‌یانی ئه‌مڕۆوه‌ فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی فه‌ره‌نسا ده‌ستیانكردوه‌ به‌ بۆردومانی چڕی مۆڵگه‌كانی اعش له‌ حه‌ویجه‌و ده‌وروبه‌ری .

وتیشی: به‌پێی زانیارییه‌كان ئه‌و بۆردومانانه‌ چه‌ندین مۆڵگه‌و باره‌گای تیرۆرستانی داعشی كردۆته‌ ئامانج و به‌هۆیه‌وه‌ به‌ده‌یان چه‌كدرای داعش كوژراون و چه‌ندین ئۆتۆمبێل و كه‌لوپه‌لی سه‌ربازی ئه‌و چه‌كداره‌نه‌ تێكشكێنراون.

وه‌ستاره‌سوڵ راشیگه‌یاند: به‌پێی چه‌ند زانیارییه‌كی باوه‌ڕپێكراو دروست به‌هۆی ئه‌و بۆردومانانه‌ی فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی فه‌رنساوه‌ تائێستا 45 داعش كوژراون و 4 ئۆتۆمبێلی ئه‌و تیرۆرستانه‌ تێكشكێنراوه‌ كه‌ چه‌كی جۆری دۆشكه‌ی له‌سه‌ر بووه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، هه‌ر سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌ رێگه‌ی موشه‌كێكی به‌هێزی نوێوه‌ توانیویانه‌ ئۆتۆمبێلێكی گه‌وره‌ی سه‌ربازی تیرۆرستانی داعش تێكبشكێنن و زیانێكی زۆر به‌و تیرۆرستانه‌ بگه‌یه‌نن.

PUKmedia عومه‌ر غه‌ریب- كه‌ركوك

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket