riklam

یه‌كه‌م راپۆرتی به‌رگری عیراق له‌سه‌ر تاوانی سپایكر

kurdistani 12:17 PM - 2014-11-28
ئه‌وانی به‌شدارن له‌وتاوانه‌دا  تائێستا له‌ ناو داعشدان

ئه‌وانی به‌شدارن له‌وتاوانه‌دا تائێستا له‌ ناو داعشدان

وه‌زاره‌تی به‌رگری عیراق یه‌كه‌م راپۆرت له‌سه‌ر تاوانی سپایكر بڵاوده‌كاته‌وه‌ .

به‌پێی یه‌كه‌مین راپۆرتی لیژنه‌ی خستنه‌ڕووی راستیه‌كانی تاوانی سه‌ربازگه‌ی سپایكر هیچ فه‌رمانێكی یاسایی بۆ كشانه‌وه‌ی سه‌ربازی ئه‌نجام نه‌دراوه‌و شه‌هید بوونی 276 كه‌س له‌و تاوانه‌ پشت راست كرایه‌وه‌.

به‌پێی ناوه‌ڕۆكی ئه‌و راپۆرته‌ كه‌ ده‌ست PUKmedia  كه‌وتووه‌ " دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی به‌رگریه‌وه‌ كه‌سانی به‌رپرسی یه‌كه‌م و چه‌ند ده‌زگایه‌كی سه‌ربازی په‌یوه‌ست به‌ سوپای عیراقه‌وه‌ بانگهێشتی لێكۆڵینه‌وه‌ كراوه‌و له‌ناویاندا 42 ئه‌فسه‌ری سوپای عیراق بوونیان هه‌یه‌ كه‌گرنگترینیان فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنه‌كانی پارێزگای سه‌ڵاحه‌ددین و ئه‌فسه‌ری ده‌زگای زانیاری و سوپا سالاری عیراق و فه‌رمانده‌ی هێزه‌ ئاسمانیه‌كانی تكریتی تێدابووه‌.
هه‌روه‌ها به‌پێی راپۆرته‌كه‌ 45 تۆمه‌تباری سه‌ره‌كی له‌ناو راپۆرته‌كه‌دان و ده‌ستیان هه‌یه‌ له‌تاوانی به‌كۆمه‌ڵی سه‌ربازگه‌ی سپایكر و دۆسیه‌كه‌یان ره‌وانه‌ی دادگای ئیتحادی عیراق كراوه‌.
 
له‌ناو راپۆرته‌كه‌شدا ئه‌وه‌ هاتووه‌ " كه‌ هیچ فه‌رمانێكی باڵای سه‌ربازی بۆ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ناو سه‌ربازگه‌ی سپایكر نه‌بووه‌ .

ده‌ركه‌وتنی ئه‌و راستیه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ فه‌رمانده‌ به‌رپرسه‌كانی ئه‌و سه‌ربازگه‌یه‌ له‌سه‌ره‌تای روودانی تاوانه‌كه‌ ئه‌وه‌یان خستبووه‌ڕوو كه‌ فه‌رمانی كشانه‌وه‌ی سه‌ربازیان ئاڕاسته‌ی ئه‌و سه‌ربازگه‌یه‌ كردووه‌.

وه‌زاره‌تی به‌رگری عیراق له‌راپۆرته‌كه‌یدا ئه‌وه‌ی ئاشكراكردووه‌ كه‌ 276 كه‌س له‌و سه‌ربازگه‌یه‌ كوژران و گولـله‌باران كراون و تاوانی ئه‌و سه‌ربازگه‌یه‌ راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی به‌ رووداوه‌كانی موسڵه‌وه‌ هه‌یه‌.
 
هه‌روه‌ها یه‌كێك له‌و كۆسپه‌ گه‌ورانه‌ی رووبه‌روی لێكۆڵینه‌وه‌ له‌تاوانی سه‌ربازگه‌ی سپایكر بووه‌ته‌وه‌ تاوه‌كو ئێستا چه‌ند شوێنێك هه‌ن كه‌ په‌یوه‌ندیان به‌رووداوه‌كه‌وه‌ هه‌یه‌، به‌ڵام هێشتا له‌ده‌ست تیرۆرستانی داعشدان له‌وناو ئه‌و رێكخراوه‌ تیرۆرستیه‌دا به‌رده‌وامن له‌ كاركردن.


PUKmedia سامان یاروه‌یس

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket