riklam

شاره‌زایانی بواری تیرۆر: داعش له‌ عیراق و سوریا شكستی هێناوه‌

kurdistani 12:02 PM - 2014-11-28
وانای به‌رێوه‌بردنی ئه‌و ناوچانه‌ی ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆی نه‌ماوه‌

وانای به‌رێوه‌بردنی ئه‌و ناوچانه‌ی ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆی نه‌ماوه‌

شاره‌زایانی بواری له‌ناوبردنی تیرۆری نێوده‌وڵه‌تی رایده‌گه‌یه‌نن رێكخراوی تیرۆرستی داعش له‌ عیراق و سوریا شكستی هێناوه‌و له‌ كۆتایشدا توانای مادی و به‌رێوزه‌بردنی ئه‌و ناچانه‌ی نامێنێت كه‌ له‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتیدایه‌.

ئاژانس رۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه‌، دامه‌زراوه‌ی تومسون كه‌ دامه‌زراوه‌یه‌كه‌ بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ تیرۆری نێوده‌وڵه‌تی باره‌گای سه‌ره‌كی له‌ له‌نده‌نی پایته‌خی به‌رتاینیایه‌ راپۆرتێكی نوێدا رایگه‌یاندوه‌، شاره‌زایانی بواری له‌ناوبردنی تیرۆری نێوده‌وڵه‌تی رایده‌گه‌یه‌نن، رێكخراوی تیرۆرستی داعش له‌ عیراق و سوریا شكستی گه‌وره‌ی خواردوه‌و له‌ ئاینده‌شدا ناتوانێت ئه‌و شوێنانه‌ به‌ڕێوه‌به‌رێت كه‌ ده‌ستی به‌سه‌رداگرتوون و توشی قه‌یرانێكی گه‌وره‌ی دارایی ده‌بێت.

هه‌ر له‌و راپۆرته‌ی دامه‌زراوه‌ی تومسوندا هاتووه‌، دوای په‌راوێزخستنی هێزه‌ سونی و عه‌شایه‌ره‌كانی عیراق له‌لایه‌ن حكومه‌تی نوری مالكییه‌وه‌ رێكخراوی تیرۆرستی داعش بواری ته‌واوی بۆ ره‌خساوه‌ بۆ پشتگیركردنی له‌لایه‌ن ئه‌و هێزه‌ سوننیانه‌وه‌ و توانیوێتی له‌ ناوچه‌كه‌دا گه‌شه‌ بكات و داهات و چه‌كێكی زۆری چنگ بكه‌وێت و ده‌ستیش به‌سه‌رناوچه‌یه‌كی فراوانی ئه‌و وڵاـه‌دا بگرێت، هه‌ر ئه‌مه‌ش هۆكاربووه‌ بۆ گه‌شه‌كردن و پالًَپشتیكردنی رێكخراوی تیرۆرستی داعش له‌ خاكی سوریا.

هه‌روه‌ها له‌و راپۆرته‌دا ئاماژه‌به‌وه‌دراوه‌، له‌دوای داگیركردنی به‌شێك له‌ خاكی عیراق و سوریاو ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی چه‌ندین بیره‌ نه‌وت رێخكراوی تیرۆرستی داعش ده‌وڵه‌مه‌نترین رێكخراوی تیرۆرستی بوو له‌جیهان، كه‌ داهاتی ساڵانه‌ی 2.9 ملیار دۆلار بوو، به‌ڵام دوای ئه‌و شكسته‌ گه‌ورانه‌ی شه‌ڕ له‌ عیراق و سوریا له‌ ئێستادا توانای به‌رێوه‌بردنی ئه‌و ناوچانه‌ی ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆی نه‌ماوه‌.

PUKmedia رۆیته‌رز

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket