riklam

داقوق.. رووداوێكی هاتوچۆ گیانله‌ده‌ستدانی 4 كه‌سی لێكه‌وته‌وه‌

kurdistani 11:56 AM - 2014-11-28
به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوون به‌رێنماییه‌كانی هاتووچۆوه‌

به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوون به‌رێنماییه‌كانی هاتووچۆوه‌

به‌هۆی رووداوێكی هاتووچۆوه‌ له‌ سه‌ر رێگای سه‌ره‌كی كه‌ركوك- داقوق، 4 هاووڵاتی گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و 7  ی تریش برینداربوون.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ پۆلیسی هاتوچۆی داقوق ئه‌مڕۆ 28-11-22014، به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: به‌هۆی پێكدادانی دوو ئۆتۆمبێل له‌ جۆری BMW و سه‌نی له‌سه‌ر رێگای سه‌ره‌كی كه‌ركوك – داقوق له‌ نزیك گوندی وه‌حده‌ی سه‌ربه‌ داقوق 4 هاووڵاتی گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ كه‌ دوانیان ژن و دوانی دیكه‌شیان پیاون و 7 هاووڵاتی دیكه‌ش برینداربوون .

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ وتیشی: هۆكاری سه‌ره‌كی رووداوه‌كه‌ تیرژره‌وی له‌راده‌به‌ده‌رو پابه‌ند نه‌بوون بووه‌ به‌ رێنماییه‌كانی هاتوچۆوه‌، وتیشی: دوای رووداوه‌كه‌ ده‌ستبه‌جێ برینداره‌كان گواستراونه‌ته‌وه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌ی گشتی داقوق بۆ چاره‌سه‌رو ته‌رمی كه‌سه‌ مردوه‌كانیش گواستراونه‌ته‌وه‌ بۆ پزیشكی دادوه‌ری.

PUKmedia عه‌مه‌ر غه‌ریب- كه‌ركوك

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket